دوژمنی هێستری کوردانیشە
دەوڵەتی تورک تەنیا دوژمنی کورد و کوردستان نییە، بەڵکو دوژمنی هەموو شتە مادی و مەعنەوییەکانی گەلی کوردیشە، بۆ ئەوەش هێسترەکانی هاووڵاتییانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت.
دەوڵەتی تورک تەنیا دوژمنی کورد و کوردستان نییە، بەڵکو دوژمنی هەموو شتە مادی و مەعنەوییەکانی گەلی کوردیشە، بۆ ئەوەش هێسترەکانی هاووڵاتییانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت.
لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا هیچ شاخ، گرد، دۆڵ، دەشت، ڕێگا و شوێنێک نییە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هێرشی ئاسمانیی نەکرابێتە سەر.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چووبێتنە هەر شوێنێک و ئەو شوێنەیان بۆ خۆیان کردبێتە مەنزڵ و لانکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بۆردومان کراون. بۆ ئەوەش فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو چیاکان، بەردەکان، دارەکان، کانیاوەکان، جۆگەکان، دۆڵەکان، دەشتەکان و رێگاکان و هەموو ئەو شوێنانەى گەریلای تیادا دەژی بە چڕی بۆردومان دەکەن، چونکا بە خەیاڵی خۆیان دەیانەوێت هێزی پاراستنی کورد و سروشتی کوردستان لە ناو ببەن.
باشە ئەگەر وانییە بۆ ئەو هێسرتانە، کە خەڵکی ناوچەکە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ژیانی خۆیان بەکاریان دەهێنن بۆ لەلایەن دەوڵەتی تورک و فڕۆکە جەنگییەکانیانییەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن؟ بۆچی ئەو هەموو زوڵمە لە ئاژەڵەکانیش دەکەن؟
ئەو دڕندایەیی بەرامبەر بە هێسترەکان دەکرێت ئەوە دەردەخات، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندە لە هەموو شتێکی کورد دەترسێت. لە هەمان کاتیشدا ئەمە بەڵگەی کۆنکرێتی و ئاشکرایە بۆ خستنەڕووی ڕوخسار و ڕووی دڕندەیی کۆماری تورکیا، کە هیچی لە مرۆڤایەتی وەرنەگرتووە.
کۆماری تورکیا تەنیا دوژمنی کورد و کوردستان نییە، دوژمنی هەموو شتە مادی و مەعنەوییەکانی گەلی کوردیشە.
ژ.ت