دیار غه‌ریب به مه‌راسیمێك یادیكرایهوه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) له سێهه‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونی له پاركی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان به مه‌راسیمێك یادی كرایه‌وه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) له سێهه‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونی له پاركی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان به مه‌راسیمێك یادی كرایه‌وه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) به مه‌راسیمێكی شكۆدار به به‌شداری بنه‌ماڵه و سه‌دان كه‌س و رۆشنبیران یادی كرایه‌وه.
له گۆڕه‌پانی مه‌راسیمه‌كه وێنه‌كانی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت، شه‌هیدانی چه‌مچه‌ماڵ، شه‌هید فه‌رهاد، محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی و ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌هیده‌كان هه‌ڵواسرابوون. هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی مه‌راسیمه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵای په‌كه‌كه به‌رزكرابوونه‌وه.
مه‌راسیمه‌كه كه به دروشمی "به گیانی شۆڕشگێڕی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت، داگیركه‌ر و خائینان شكست ده‌ده‌ین" به‌ڕێوه‌چوو به خوله‌كێك رێزلێنان ده‌ستیپێكرد.
له‌سه‌ره‌تا كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له باشوری كوردستان ئه‌م په‌یامه‌ی راگه‌یاند: "ده‌وڵه‌تی تورك به بێ جیاوازی ده‌یه‌وێت كوردان پاكتاو بكات، چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له زاپ داستانی گه‌وره ده‌نوسرێنه‌وه. گه‌ل و گه‌ریلا پێكه‌وه به‌رخودان ده‌كات. پێویسته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان خاوه‌نداری له‌م دۆزه بكه‌ن".
دواتر په‌یامی كه‌جه‌كه بۆ مه‌راسیمه‌كه خوێنرایه‌وه. له په‌یامه‌كه‌یدا كه‌جه‌كه‌ش ئه‌م خاڵانه‌ی باس كردبوو: "ئێمه تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت به به‌هێزتر ده‌كه‌ینه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێكۆشانمان به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت بووه‌ته شۆڕشگێڕی گه‌وره‌ی باشور. هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له دژی پیلانگێڕی وه‌ستایه‌وه، به بڕیارداری ئه‌ركی خۆی به‌جێگه‌یاند و به بێ دوودڵی كاری كرد.
به‌رده‌وام له دژی داگیكه‌ری و خیانه‌ت تێكۆشا. نوێنه‌رایه‌تی ێڵی راست و دیموكراسی باشوری كرد.
بووه نوێنه‌ری هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی، دیموكراسی و چالاكی له باشوری كوردستان.
ده‌بێت ئێمه خاوه‌نداری له هێڵی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت بكه‌ین. ده‌بێت ئه‌ركی خۆمان باشتر و به‌هێزتر جێبه‌جێ بكه‌ین".
دوای په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه، په‌یامه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی دیار غه‌ریب و ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای ئازادی كوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی) خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دوای په‌یامه‌كان په‌یوه‌ست به تێكۆشان و كه‌سایه‌تی شه‌هید په‌یام و هه‌ڵبه‌ست خوێنرانه‌وه.
له كۆتاییشدا به‌ڵگه فیلمێك له‌سه‌ر ژیان و تێكۆشانی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت (دیار غه‌ریب) نمایش كرا. ساتی پڕ له هه‌ست خوڵقێنران.
دوای نمایشی به‌ڵگه فیلمه‌كه لیژنه‌ی چالاكیه‌كه سپاسی جه‌ماوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، كه سه‌رباری رێگرییه‌كان ئه‌وان مه‌راسیمی یادكردنهوهكهیان به‌ڕێوه‌بردووه.
مه‌راسیمه‌كه به دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن" كۆتاییهات.
له شوێنی مه‌راسیمه‌كه ستاندی واژۆ بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له ‘لیستی تیرۆر‘ دانرا و واژۆكۆكرانهوه. هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت بڵاوكرانه‌وه.
هـ . ب