دیداری ئەدەبی 'کەرکوک لانکەی شارستانی و ڕۆشنبیرییە' سازکرا
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان لەژێر ناونیشانی (کەرکوک لانکەی شارستانی و ڕۆشنبیری) دیدارێکی رۆشنبیری و ئەدەبی سازکرا.
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان لەژێر ناونیشانی (کەرکوک لانکەی شارستانی و ڕۆشنبیری) دیدارێکی رۆشنبیری و ئەدەبی سازکرا.
لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیر، هونەرمەند، رۆشنبیرانی و کەسایەتییەکانی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی شارەکە؛ بەهاوکاری بۆردی چالاکییەکان لە کەرکوک، کۆمەڵەی توێژەران و بیرمەندان لە عێراق بەهاوبەشی سەندیگای بەهرەمەندان و داهێنەرانی عێراق لەژێر ناونیشانی (کەرکوک لانکەی شارستانی و ڕۆشنبیری) دیدارێکی رۆشنبیری و ئەدەبی سازکرا.
لە بارەی چالاکیەکەوە بەشداربووانی چالاکیەکە قسەیان بۆ ئاژانسمان کرد و باسییان لە گرنگی ئەم چالاکییە ئەدەبییەکرد بۆ پەرەدان و پتەوکردنی پێکەوەژیان دانیشتوانی ڕەسەنی شاری کەرکووک، وەک هەوڵێک ناوییان هێنا لە دژی تەعریبکردنی شارەکە و هەوڵی لایەنە سیاسیەکان بۆ خراپترکردنی دۆخۆی جڤاکی شارەکە.
'ئەرکی ڕۆشنبیرانە پێکەوەژیان پتەوتر بکەن'
بورهان شێخ ڕەوفی شاعیر بوونی چالاکیەکە هۆکارە بۆ بتەوکردنی پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی شارەکە و وتی: "ئەم جۆرە دیدارانە بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شارەکە گرنگی خۆی هەیە بەتایبەتی بۆ شارێکی فرە نەتەوە و فرە پێکهاتەی وەکو کەرکوک. هەرچەندە بەداخەوە لەئیستادا هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافی کەرکوک و بەعەرەب کردنی شارەکە، هەرچەندە زۆرینەی دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکە لە نەتەوەی کوردن، بەڵام پێویستە باوەڕمان بەلە پێکەوەژیان هەبێت."
هەر لە درێژەی قسەکانیدا ڕەوف باسی لە ڕۆڵی ڕۆشنبیران کرد و وتی: "لەم دیدارەدا رۆشنبیرانی تەواوی پێکهاتەکانی ئامادەبوونە، رۆشنبیرانیش ئەتوانن رۆڵی باش بگێڕن لە پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکە، هەندێکجار سیاسیەت هەوڵدەدات پەیوەندی نیوان پێکهاتەکان تێکبدەن بۆیە ئەرکی ڕۆشنبیرانە کاربکەن بۆ پتەوتترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان".
'پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە لە نێوان نەتەوەکان'
هەروەها پێشەنگ شێخ بورهان ڕێکخەری دیدارەکە و لێپرسراوی بۆردی چالاکییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند: "سەندیکای بەهرەمەندانی عێراق بەهاوبەشی لەگەڵ بۆردی چالاکییەکانی کەرکوک هەستاوین بەسازکردنی دیدارێکی رۆشنبیری و ئەدەبی لەسەر ئاستی عێراق و کۆکردنەوەی شاعیرەکان لە خوار و تاوەکو سەروی عێراق، لەم دیدارەدا پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، ئێستاش ئێمە ئەوەمان سەلماندووە کە لەم دیدارەدا شاعیرانی هەرچوار نەوتەوەکەی کەرکوک لێرەدا بوونیان هەیە، هەر نەتەوەیەک بە زمان و کلتوور و بە پێنووسی خۆی شعر بۆ کەرکوک و نەتەوەکەی خۆی دەڵێت، بەهیوای ئەوەی لەداهاتوودا بتوانین چالاکی باشتر و ناوازەتر پێشکەش بە کەرکوکییەکان بکەین".
'هەستاوین بە کۆکردنەوەی شاعێرانی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان'
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا پێشەنگ شێخ بورهان باسی لە دەرنجامی ئەرێنی چالاکیەکە کرد و وتی: "ئەم جۆرە چالاکییانە لایەنی ئەرێنی زۆرە لەوانەش ئەوەیە کە هەستاوین بە بەیکگەیاندنی زۆرینەی شاعیران و ئەدەبیانی لە سەرجەم نەتەوەکانی شارەکە. لێرەوە پەیامێک دەگەینین بە سیاسییەکان کە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە، هیوادارین سیاسییەکانیش لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکبکەون و بتوانن پارێزگارێکی کوردی کەرکوکی بۆ شاری کەرکوک دابنێن".