دیمەنی ئەو چەکانە لە شاخی جەهەننەم دەستیان بەسەرداگیرا
گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەکانەی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی تۆڵەسەندنەوە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیارەشی لەسەر سەنگەرەکانی شاخی جەهەننەم هەڵگیرانەوە.
گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەکانەی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی تۆڵەسەندنەوە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیارەشی لەسەر سەنگەرەکانی شاخی جەهەننەم هەڵگیرانەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەشی زاپ لە بەرمابەر سوپای تورکی داگیرکەر لە سەنگەرەکانی شەڕی شاخی جەهەننەم لە ٢٤ی ئایاردا ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدابوو.
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی تۆڵەسەندنەوەدا کە ١٢ خولەکی خایاندبوو، لانیکەم ١٨ داگیرکەر سزادران، کە دوانیان پلەداربوون، بە گوێرەی راگەیەندراوی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەدا ئەم زانیارییانە درابوون:
سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوام زیانە گیانییەکانی دەشارێتەوە. وەک بەڵگەی زیانە گیانییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر، جانتای قوتابخانەی سەربازی داگیرکەرێکی پلەدار، ٢ چەکی ئێم-١٦ی پۆرتەبڵ، ١٨٠ فیشەکی ئێم-١٦، ٢ چەکی بۆمبهاوێژ، چەکێکی ئێم پی تی، دەمانچەیەک، تەلەفونێکی دەستی، هێلەکێکی هێرش، هێلەکێکی پۆڵا، چەقۆیەکی سەربازی و بارگاوکەرێکی وزە دەستیان بەسەردا گیرا. چوار خێمەی سەربازی و ٤ سەنگەر کە داگیرکەران تیایدابوون بە تەواوەتی لەناوبران".
هـ . ب