دیمەنی ئەو درۆنە سیهایانەی خراونەتە خوارەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی چوار لە ١٥ درۆنە سیها تێکشکێندراوەکانی بڵاوکردەوە.

گەریلا تی ڤی دیمەنی لێدان، خستنە خوارەوە و پارچە تێکشکاوەکانی ٤ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر (سیها)ی بڵاوکردەوە.

لە دیمەنەکاندا دەبینرێت کە گەریلاکان دەچنە سەر لاشە و پارچە تێکشکاوەکانی سیهاکان و لێکۆڵینەوە دەکەن.

ئەو درۆنە سیهایانەی کە دیمەنەکانیان بڵاوکراوەتەوە ئەمانەن:

١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی قەندیل ئاکسونگور

١٥ی ئابی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئانکا

٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئاسمانی زاپ/ ئەشکەوتی برینداران بەیرەقدار TB2

هـ . ب