فەدا: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەویەکان هێزی خۆیان لە بکوژەکانەوە وەردەگرن

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان فەدا سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان ڕاکێشا و وتی: "ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەوییەکان هێزی خۆیان لە عەقڵیەتی بکوژ و کۆمەڵکوژییەکانەوە وەردەگرن.

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان فەدا

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (فەدا) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سەر عەلەویەکان.

ناوەڕۆکی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

"کەسێکی نەزان بە ناوی موراد بەلگە کە بانگەشەی کەلتووری دەکات، باوەڕی پیرۆزی ئێمەی بە پەیوەندی خزمایەتی پێناسە کردووە، ئەو کەسە بەناوی ئۆزکان چەلیک کە خۆی وەک هونەرمەندێک نیشان دەدات، گاڵتە بە عەلەویەکان دەکات. هەروەها هوداپار کەسێکی له دێرسیم کاندید کردووه و سەردانی سەید ڕەزا پیرمانی کردووه و لێدوانی داوه. بێگومان پێویستە وەڵامی هەموو ئەمانە بدەینەوە.

بێ ئەخلاقییەکی تر لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئۆزکان چەلیک ئەنجامدرا کە گوایە خۆی وەک هونەرمەند دەناسێت. ماوەیەک لەمەوبەر ئەم کەسە نەزان و بێ ئەخلاقە گاڵتەی بە ئیمانی پیرۆزمان کردووە. ئەم کەسەش بۆ کارە پیسەکانی هونەری بەکارهێناوە.

تەوەرێکی تری گرنگ کە پێویستە لەگەڵ جەماوەری گشتیدا باسی بکەین ئەوەیە کە هوداپار کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی دێرسیم دەست نیشانکردووە و سەردانی مەزاری پیرمان سەید ڕەزای کردووە. پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەمە هێرشێکی گشتییە لە دژی عەلەوییەکان و بە تایبەتیش دژی هێڵی عەلەویی ڕێگای حەق. پێویست ناکات گەورەکانمان لەلایەن عەقڵیەتی هودا پارەوە بەکار بهێنێت کە هەموو هێزی خۆی لەسەر دوژمنایەتی عەلەوییەکان بەکار هێناوە.

ئێمە وەک فەدا ئەرکمانە لە هەموو شوێنێک دژی سیستەمی ستەمکاریی بوەستینەوە. بۆیە دەنگمان لە دژی هەموو هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان بەرز دەکەینەوە."