فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، قەندیل، زاپ و ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"٣١ی کانونی یەکەم لەنێوان کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٦:٠٠دا، گردی جاسوسان، گوندی توتمە، بێپالان، گۆلگامش و سلێی هەرێمی قەندیل لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراوە.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ ناوچەی ساجای سەر بە هەرێمی زاپ، کاتژمێر دەوروبەری ١٤:٢٠ هەرێمی زاپ بۆردومانکراون.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:١٥ دەوروبەری گوندی ڕێنچبەراخای چەمجۆی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکراوە.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:٢٠ ناوچەی شەهید دیرانی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومان کراوە.

لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق