فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە

فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە و بەردەوامن لە جموجۆڵ.

لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جموجۆڵی زۆری فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی شەنگالەوە دەبینرێت.

ئەمڕۆ کە نۆهەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگالە لە دەست داعش، جموجۆڵەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی شارەکەوە زیادیان کردووە.

ساڵی رابردووش لە ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال دەوڵەتی تورک هێرشی کردبووە سەر ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە و لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤانی یەبەشە شەهید ببوون.