فیلمێکی گەریلا کە هەڵگریی پەیامێکی مێژووییە
چەند ڕۆژپێش کەناڵی گەریلا تیڤی فیلمێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بڵاو کردەوە. ئەم فیلمە یەک کاتژمێرییە ساتە گرنگەکانی شەڕی شاخەکانی کوردستان نیشان دەدەات.
چەند ڕۆژپێش کەناڵی گەریلا تیڤی فیلمێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بڵاو کردەوە. ئەم فیلمە یەک کاتژمێرییە ساتە گرنگەکانی شەڕی شاخەکانی کوردستان نیشان دەدەات.
لە جیهانی میدیای ئەمڕۆدا، ناکرێت گرنگی ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان لەبەر چاو نەگرین. بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە شەڕی جددی ڕوودەدات و ڕاستی و درۆ پێکەوە کۆبونەتەوە، گرنگی میدیا زیاتر دەبێت. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گەریلاتیڤی فیلمێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تۆمار کراوە. فیلمەکه ساتەکانی شەڕەکان له چیاکانی کوردستان نیشان دەدات. له کاتێکدا دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی ڕاگەیاندنی شکستەکانی سانسۆر بکات، بۆیە گرنگی فیلمەکە لێرەدا ئەوەیە بارودۆخی شەڕ لە هەرێمەکانی گەریلا نیشان دەدات کە لە سەختترین هەلومەرجدا، چۆن ڕوودەدات هەروەها بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ کاری ناوەندەکانی توێژینەوە. فیلمەکە جیاوازە لە خەیاڵ یان سیناریۆی شەڕی تایبەت.
لە فیلمەکانی تردا دەرهێنەر و سەدان کرێکار کار دەکەن بۆ دروستکردنی جۆش و خرۆشی فیلمەکە. لە کۆتاییدا درۆیەکی زۆر پێشکەشی خەڵک دەکەن. بەڵام لە فیلمی گەریلادا هونەرمەند و دەرهێنەر و سیناریۆنووس و دروستکەر خودی گەریلایە ئەم فیلمە کارێکی دروستکراو نییە و لەسەر بنەمای ڕۆڵی ئەکتەرەکاندا نییە. بەڵکوو ئەم فیلمە بەتەواوی ڕاستە و هەموو کات و ساتەکانی شەڕ، ڕاستی و هەستی وڵاتپارێزی لە دڵەوە نیشان دەدات. ئەم فیلمه ڕاستترین بەڵگەی شەڕی کوردستانه. بەچالاکییەکانی شەهید ڕۆژهات و ئەرداڵ کە لە ناوەندی ئەنقەرەدا لە دڵی دوژمندا تەقییەوە، پرۆسەیەکی بەرخۆدانی نوێ لەدژی داگیرکەران دەستپێدەکات، هەروەها بە ڕوونی دەردەکەوێت کە چالاکییەکە چەندە ستراتیژییە و هێز و ورە بە گەل و گەریلاکان دەبەخشێت و پەیامێکی جددی بە داگیرکەران دەدات.
ناوەڕۆکی فیلمەکە بە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەست پێدەکات. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا سەرەڕای دەرفەتی کەم و سنووردار و هەلومەرجی سەخت، بە خوڵقاندن و زانستی سەربازی و دڵسۆزی ئایدۆلۆژی سەردەکەون. لە فیلمەکەدا چالاکییەکانی گەریلا بۆ پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی داگیرکردن لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بە ڕوونی دەردەکەون. لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە گەریلاکان تەنها هێزێکی بەرگری سەربازی نین بەڵکو ڕێکخستنێکی فکریی ئایدۆلۆژیی بەهێزن کە دەتوانن چالاکی زۆر پێشکەوتوو و کاریگەرتر ئەنجام بدەن. هەروەها دیمەنی خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە جۆراوجۆرەکانی سوپای داگیرکەر لەخۆ دەگرێت. ئەمە پەیامێکە کە هێزەکانی گەریلا دەستکەوتی گەورەیان لە شەڕی ئاسمانیدا بەدەستهێناوە. ئەمە لە خۆیدا گورزێکی گەورەیە لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی و ئابووریدا بەر دوژمن کەوت.
گەریلاکان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێزی سەربازی خۆیان نیشان دەدەن
چالاکی لە دڵی ئەنقەرە و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی وخستنەخوارەوەی درۆنەشەڕکەرەکان دۆخێکی ئاسایی نییە. واتە گەریلا دەیەوێت وێنەیەکی گشتی هێزی سەربازی لەهەموو گۆڕەپانەکاندا نیشان بدات، لەهەمانکاتدا جیاوازی نێوان چالاکیی گەریلایی و سوپای داگیرکەر دەردەخات، بەتایبەتی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای بەرخۆدان و گۆڕانکاری لەناو هەپەگەدا نیشان دەدات و لەهەموو بارودۆخێکدا پەیامێکی سیاسی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە و نیشانی دەدات کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن ستراتیژێکی کاریگەرە.
بە بڵاوبوونەوەی دیمەنەکان ڕوونی دەکاتەوە که چۆن سوپای تورکی داگیرکەر کەوتووتە ناو کێشە و ئاڵۆزییەوە. کاتێک سەیری بارودۆخی ناوچەکە دەکەیت تێدەگەین زۆربەی شوێنە نیشتەجێیەکانی کوردستان ڕاستەوخۆ بۆردومان دەکرێن واتە هەوڵ دەدەن پڕوپاگەندە بۆ خۆیان بکەن، مەبەست شاردنەوەی ڕاستیەکانە. هەروەها لە بواری سەربازیدا هەوڵ دەدات ورەی سوپاکەی بەرز بکاتەوە.
لێرەوە تێدەگەین سوپای تورک لە ئاستی ورە و توانایی سەربازیید لاوازە. ئایا سوپایەکی بەو شێوە شەڕی پێدەکرێت؟ لە ئەنجامدا دەیان پەیامی گرنگ لەم فیلمەدا هەن. قارەمانانی ئەم فیلمه ڕۆڵەکانی کوردن، ئەم فیلمە شایەنی گەورەترین خەڵاتە. گەورەترین خەڵاتیش ئەوەیە کە خاوەنداریی لەم تێکۆشانە مەزنە بکرێت. ئەم فیلمە بەڵگەیەکی ڕاستە لەسەر شکستی سوپای تورک و پیلانەکانی، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە قارەمانانی فیلمەکە ئیلهام و هێزیان لەبەرخۆدانی ئیمرالی وەرگرتووە. ئەم فیلمه به خوێنی شەهیدانی کوردستان بەرهەم هاتووە."