گه‌ریلاكان ٩ داگیركه‌رییان سزادا كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری باڵایه-نوێكراوه‌ته‌وه
هه‌په‌گه: له ئه‌نجامی چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، كه به گیانی فیدایی ئاپۆیی شه‌ڕده‌كه‌ن، ٩ داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری باڵایه.
هه‌په‌گه: له ئه‌نجامی چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، كه به گیانی فیدایی ئاپۆیی شه‌ڕده‌كه‌ن، ٩ داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری باڵایه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه.
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به تیمی گه‌ڕۆك گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. له ئه‌نجامی چالاكی تیمه گهڕۆكهكانماندا كه به گیانی فیدایی ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ٩ داگیركه‌ر كه یه‌كیان ئه‌فسه‌ری باڵایه سزادران. سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٧ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر به ده‌یان جاریش به كاتیوشا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووه.
زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕ و چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
٣٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
٣ی تهمموز كاتژمێر ١١:٢٠ و ١٧:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، داگیركه‌ران ویستیان سێنسۆری گه‌ڕۆك جێگیر بكه‌ن. به چه‌كی كه‌سی و نارنجۆك له داگیركه‌ران درا. داگیركه‌ران كه گورزیان به‌ركه‌وت ناچاربوون بكشێنه‌وه.
٣ی تهمموز كاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆكه‌ڕێ به سابوتاژ و چه‌كی كه‌سی له داگیركه‌ران درا.
٤ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به نیشانشكێن ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٤ی تهمموز سه‌رله‌به‌یانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چاودێری فڕۆكه‌ی سیخوڕی هه‌وڵ ده‌دات كه كاروانێكی ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تانك له سنووری باكوری كوردستانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
٣ی تهمموز كاتژمێر ٠٧:٣٠ و ١١: ٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان ٢ جار به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٣ی تهمموز كاتژمێر ١١:١٥ له هێزه‌كانی داگیركه‌ر درا كه ده‌یانویست به ته‌قه‌مه‌نی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆردومان بكه‌ن. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی گورزیان به‌ركه‌وت ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. كاتژمێر ١٣:٤٠ به سه‌ركێشی كۆنترایه‌ك كه به كوردی قسه‌ی ده‌كرد داگیركه‌ران ویستیان جارێكی تر پێشڕه‌وی بكه‌ن. له دژی ئه‌و داگیركه‌رانه به سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا و ٣ داگیركه‌ر سزادران.
٣ی تهمموز كاتژمێر ٢٤:٠٠ و ٤ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ششاخی جودی به نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر كه یه‌كیان ئه‌فسه‌ری باڵابوو سزادران.
٤ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی قورس له داگیركه‌راندرا.
هێرشه‌كانی توركی داگیركه‌ر به چه‌كیی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٣ی تهمموز له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر و كۆكه‌ڕێ داگیركه‌ران ٢١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانیان ئه‌نجامدا. هه‌ندێك له‌و كیمیاییانه‌ی به‌كارهێنران به ره‌نگی سپی بوون.
هێرشه‌كانی توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٣ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، ئه‌شكه‌وتی برینداران و وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی دیكه به قورسی به ده‌یان جار بۆردومان كران.
٣ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی جودی و كوڕه‌ژارۆ ١٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
٣ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، وه‌رخه‌لێ، ساجا و چه‌مچۆ ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب