گەلێک کەس سەردانی پرسەی گەریلاکانی هەپەگە بایار و بۆزکورتیان کرد

لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی شەهیدانی هەپەگە سەردار بایار و محەمەد بۆزکورت کرا.

لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ بۆ گەریلاکانی هەپەگە سەردار بایار (خوێنڕێژ جودی) و محەمەد بۆزکورت (خوێنڕێژ سپێرت) کە لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە، پرسەیان بۆ دانرا.

بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر  سەردانێکی جەماوەری بۆ پرسەی هەردوو شەهیدی هەپەگە ئەنجامدرا . پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەردانی پرسەکەیان کرد.

گەل سەرەتا چوونە سەردانی پرسەی شەهید سەردار بۆزکورت لە گەڕەکی جودی پاشان سەردانی پرسەی شەهید محەمەد بۆزکورتیان کرد لە شارۆچکەی تلقەبین.