بە دیمەن

گەنجان بەرخۆدان دەکەن: قەیوم دەڕوات، گەل دێت

گەنجان لە ١٠ گەڕەکی ئێلح کودەتای قەیومیان شەرمەزارکرد و پەیامی "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" دووپات کرایەوە.

گەلی شارەکە کە دژ بە دەستەبەسەرداگرتنی شارەوانی ئێلح ڕۆژانە لە پێش شارەوانی بەرخۆدان دەکەن و گەنجان لە شەقامەکان بەرخۆدان دەکەن. گەنجان لە گەڕەکەکانی ئەمەکلی، تۆکی، هیلال، کارشیاکا، پیترۆڵ کەنت، باگلار، کۆریکە، پازەیریەری، جودی و پیترۆڵ بە دانانی بەربەست ڕێگایان داخست و وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.

گەنجان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنجان فیدایی ئاپۆن" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" و "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە"یان بەرزکردەوە و لە گەڕەکەکان ئاگریان کردەوە.

 پۆلیس بە گازی تیژ و گولەی پلاستیک هێرشیان کرد، گەنجان بە بۆمبی دەستکرد و یاری ئاگرین وەڵامیان دایەوە.