گەنجانی ئیزیدخان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا

بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵی فەرمانەکەی سەر شەنگال، گەنجانی ئێزیدخان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزیدخان لە ١٠یەمین ساڵەی فەرمانەکەی سەر شەنگال ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا و گیانبەخت کراوانی فەرمانەکەیان یاد کردەوە.

ڕێپێوانەکە لە گوندی کۆلکە لەسەر چیای سەردەشتی شەنگال تا گۆڕستانی شەهیدان بەرخۆدان و دڵگەش بەردەوامی هەبوو. چالاکونان سەردانی گۆڕستانی ئەو شەهیدانەیان کرد کە گیانی خۆیان لە پێناو شەنگالدا بەخت کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بمرێ خیانەت" وترانەوە.

هەروەها وێنەی ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی کە گیانی خۆیان لە پێناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بەخت کرد بەرز کرانەوە.

لە چالاکییەکەدا سەباح شەنگالی ئەندامی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لێدوانێکی خوێندەوە:

"وەک گەنجانی ئێزیدی گەیشتوینەتە ئەو ئاستەی کە تێدەگەین کێ خیانەتی لێ کردوین و بووەتە هۆی فەرمانەکە. لەسەر بنەمای تۆڵەی فەرمانەکە، ڕێگای شەهید زەردەشتەکان و مام زەکی-یان هەڵبژاردووە و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. ئێستا کە شەنگال هێز و ئیرادەی خۆی هەیە، هیچ دوژمنێک ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنێتەوە."

لە درێژەی بەیاننامەکەی گەنجاندا، هاتووە: "ئێمە وەک گەلی ئێزدی بە ناسینی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ هێزی خۆمان دۆزیەوە و لەسەر بنەمای خۆبەڕێکخستن، خۆمان پەروەردە کردووە. بە گوێرەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هێزی ئەوەمان هەیە بەرەنگاری هەموو هێرشەکانی دوژمن ببینەوە. لەوە تێگەیشتووین لەدەرەوەی شەنگال ناتوانین بە پێی بیروباوەڕەکەمان بژین. بوون و نەبوونمان لەسەر ئەم خاکەیە، ئەو خاکەی کە بە ڕەنج و خوێنی شەهیدان بەرهەم هاتووە.

بەیاننامەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.