گەنجێکی دەرسیم لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ئەشکەنجەدرا
گەنجێکی دەرسیم بە ناوی دۆغوکان گول دوێنێ شەو لەلایەن پۆلیسەوە لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی دەستگیرا. گول لە بەڕێوەبرایەتی پولیس رووبەرووی ئەشکەنجەیەکی زۆر بووەتەوە.
گەنجێکی دەرسیم بە ناوی دۆغوکان گول دوێنێ شەو لەلایەن پۆلیسەوە لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی دەستگیرا. گول لە بەڕێوەبرایەتی پولیس رووبەرووی ئەشکەنجەیەکی زۆر بووەتەوە.
دۆغوکان گول لە گەڕەک ئەتاتورکی دەرسیم لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرا و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بە قورسی ئەشکەنجەدرا. گول راپۆرتی پزیشکی خۆی وەرگرت و سکاڵای لەدژی پۆلیس تۆمار کرد.
گول لەبارەی رووداوەکە وتی، " دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ١٢:٠٠ پیاسەمان دەکرد. لە ناکاودا دەنگی چەکمان بیست. ئێمەش زوو بە زوو هەوڵماندا ناوچەکە جێبهێڵین. بەڵام پۆلیس بە زۆر ئێمەی سواری ئۆتۆمبێڵ کرد و ئێمەیان بردە بارەگاکەیان. کاتێک چوومە نێو بارەگاکە هەموو پۆلیسەکان پێکەوە هێرشیان کردە سەرم. ماوەیەک لێیاندام. کاتێک بردمیان بۆ شوێنێکی دیکە بەهەمان شێوە لێیاندام. تاوەکو سەرلەبەیانی بە دەستگیرکراوی مامەوە. دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر لە هۆش خۆم چووم. دواتر کە ئاشکرا بوو هیچ پەیوەندیەکم بە تەقەکردنەوە نییە، داوایان کرد سکاڵا تۆمار نەکەم."
گول رایگەیاند کە وتەی خۆی و سێ لە هاوڕێکانی وەرگیراوە و وتی کە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە دەرسیم گواستراوەتەوە و لەوێ پشکنینی بۆکراوە. گول وتی، " سەردانی دادگای دەرسمی کردووە و سکاڵای لەدژی پۆلیسەکان تۆمار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە حسێن گول، باوکی ئەو گەنجە رایگەیاند کە داوای گرتەی ڤیدیۆیی کامێراکانی لە پۆلیس کردووە لە بارەگاکەیاندا، بەڵام پۆلیس رایگەیاندووە کە کامێراکانیان لەکارکەوتوون.
ف.ق