گروپێکی بەرلین ئیشکگری ئازادی دەور گرت
ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کە یەکێک لە درێژترین چالاکیەکانی کوردانی ئەوروپایە، لە حەفتەی ٤٧٦میندا لەلایەن گروپێک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە وەرگیرا.
ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کە یەکێک لە درێژترین چالاکیەکانی کوردانی ئەوروپایە، لە حەفتەی ٤٧٦میندا لەلایەن گروپێک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە وەرگیرا.
ئیشکگری ئازادی ئۆجالان ٤٧٦ حەفتەیە بەردەوامە.
چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەلایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالانەوە راگەیەنرا، بۆ ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیان بەردەوامە.
چالاکی ئەم حەفتەیە لەلایەن گروپێک لە کوردانی بەرلینی ئەڵمانیاوە ئەنجام دەدرێت.
مەولود ئینجە، مەزلۆم کاراگۆز، وەیسی ئۆروچ و مستەفا یۆرگانجی بەشداریان لە گروپەکەدا کردووە.
مەولود ئینجە: ئەشکەنجەی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئاگاداری ئەوروپا دەکرێت. سەرچاوەی سەرەکی تورکیا لەسەر پەیمانی مافەکانی مرۆڤ، پیلانگێڕی نێودەوڵەت و تاوانەکانی وڵاتانی ئەوروپایە. گەلی کورد دەزانێت کە سیاسەتی دووڕوویەتی بەڕێوە دەبرێت. تاوەکو شەڕی دژی کورد کۆتایی پێنەیەت، هێرشی قڕکەریش کۆتاییان پێنایەت.
تاوەکو رێبەرتی ئێمە ئازاد نەبێت، ئێمە ئازاد نابین. گەلی کورد بە بەرخۆدان بە تەئکیدی دەگاتە ئازادی. لەدژی شەڕی گشتگیر پێویستە گەلی کورد بە گشتی بەرخۆدان بکات. ئێمە بێدەنگی ئەوروپا لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر کورد شەرمەزار دەکەین. بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان پیرۆزن و رێبەرتیش هێڵی سووری ئێمەیە. خاوەنداری لە ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان بکەن.
ف.ق