ڕێگری لە ئازادکردنی محەممەد کنات کرا کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە زینداندایە
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش محەممەد کنات کە ٣٠ ساڵە لە زیندانە، بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو دواخرا.
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش محەممەد کنات کە ٣٠ ساڵە لە زیندانە، بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو دواخرا.
زیندانی نەخۆش محەممەد کنات ماوەی ٣٠ ساڵە لە زیندانی پانۆس ڕاگیراوە، هەرچەندە سزاکەی تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی "هێشتا مەترسیە" ئازادکردنی دواخرا. کنات لە ساڵی ١٩٩٤ لە شرناخ دەستگیرکرا، دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەر بوونی، بەتۆمەتی ئەوەی گوایە "دژی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت کاری کردووە" دادگایی دەکرێت و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. کنات ماوەی ٣٠ ساڵە لە زیندانەکانی تورکیادا دەستبەسەر کراوە، پرۆسەی ئازادی بەمەرجی تەواو کردووە و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی بەهۆی "هێشتا مەترسیە" دەستەی کارگێڕی و چاودێری (İGK) ئازادکردنەکەی بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو دواخستووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە، کێشەی تەندروستی هەیە و دۆخی باش نییە.
جێی ئاماژەیە کنات پێشتریش لە زیندانەکانی ئامەد، شرناخ، گرەسون، عەنتاب و مێردین ڕاگیراوە.