گەریلا دەستینا: ئەوەى سەردەکەوێت هێزی ژنانە

دەستینا گەریلای یەژاستار لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک وتی، "ئێمە دەمانەوێت دوژمن لە کوردستان هەڵدەینە دەرەوە و لە چیاکان بە شێوەی ئازاد بژین. تاکە هێز، کە لە دژی ئەو هێرشانە ئێمە سەردەخات هێزی ژنانە".

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەڵمەتەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی حەفتانین دا هەموو رۆژێک گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن.

دەستینا گەریلای یەژاستار بەشدارە لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جنگی خابووردا و رایگەیاند، داوای هەموو گەریلاکان بە تایبەتی گەریلاکانی یەژاستار ئەوەیە، کە هێزی ژن لە ئۆپراسیۆنەکاندا بسەلمێنن و بە هەموانی نیشان بدەن.

دەستینا گەریلای یەژاستار سەرنجی خستەسەر رۆڵی گەریلاکانی یەژاستار لە جەنگی خابووردا وتی، "هەموو هاوڕێیانی ژن لە هەڵمەتی خابووردا دەیانەوێت هێزی ژنان بسەلمێنن و بۆ هەموانی بخەنە بەرچاو. بەوەش دوژمن ناچار بە پاشەکشە بکرێت. ژنان لەو رێگەیەوە هێزێکی گەورە بە بزووتنەوەکەمان دەدەن. ژنان لە کۆمەڵگەدا زۆر زیاتر لەوەى، کە چاوەڕێ دەکرێت لە هەڵمەت و بەشداریی ژنان و سەرکەوتنیان هێز و ورە و ئومێد وەردەگرن. ئامانجمان ئەوەیە، کە ژنان بە شێویەکی ئازاد لە چیاکاندا بژین".

دەستینا باسی ئامانجی خۆی کرد و وتی، "ئامانجمان ئەوەیە، کە دوژمن لێرە بکەینە دەرەوە و بەشێوەیەکی ئازاد لەم چیایانەدا بژین. ئەوەى لەم ئۆپراسیۆنەدا سەردەکەوێت هێزی ژنانە. ژن خۆی ئازاد دەکات و سەردەکەوێت".

ژ.ت