گەریلا کۆرکماز: هەڤاڵ عەگید بە چالاکیەکەی بووە پێشەنگی سوپاکەمان

گەریلا هەپەگە شەرڤان کۆرکماز باسی لە فەرماندەی گەورەی پەکەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) کرد و رایگەیاند، "هەڤاڵ عەگید بە چالاکیەکەی بووە پێشەنگی سوپاکەمان".

شەرڤانانی ئازادیی کوردستان بە هەستی تۆڵەسەندنەوە بەشداری شەڕ دەبن، ئێستا لە چیاکانی کوردستان لە هەر ساتێکدا بەرخودانی مێژوویی دەکرێت. شەڕڤانانی فیدایی کە قوربانی گەورە دەدەن، لە ٤٠ ساڵیدا درێژە بەو تێکۆشانە دەدەن کە فەرماندە عەگید دەستیپێکردبوو. لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخودانێکی مێژوویی دەکەن. یەک لەو شەڕڤانانە شەڕڤان کۆرکمازە کە باس لە کاریگەری هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەکات.

گەریلا شەڕڤان کۆرکماز لە سەرەتای قسەکانیدا جەژنی ژیانەوەی لە رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان، خۆڕاگرانی زیندانەکان، گەلی کورد و شەڕڤانان لە سەنگەرەکاندا پیرۆز کرد و وتی، "دوای ئەوەی بەشداریم لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد، من پاشناوی هەڤاڵ عەگیدم وەک پاشناوی خۆم هەڵبژارد، لەبەر ئەوەی کاتێک هەڤاڵان باسی هەڤاڵ عەگیدیان دەکرد، زۆر بەوە کاریگەربووم. لەسەر بەشداریکردن لە شەڕ و ژیانی ئەو زۆر بیرم کردەوە. دوای ئەوەی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغانی ناسی  بڕیاری بەشداری دەدات. هەڤاڵ عەگید بە یەکەم فیشەک ئاستی شەڕ دیاری دەکات، پێشەنگایەتی بۆ سوپاکەمان کرد. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشین و لە سەر رێچکەی فەرماندەی گەورەمان عەگید و زیلان رێدەکەین. من دەمویست ببمە شەڕڤانێکی وەک هەڤاڵ عەگید، هەربۆیە پاشناوی ئەوم هەڵبژارد. منیش وەک هەڤاڵ عەگید دەمەوێت ببمە فەرماندەیەکی شەڕ.

کاتێک کە یاداشتەکانی هەڤاڵ عەگیدم خوێندەوە، من باشتر لەو تێگەیشتم و بەو هۆیەوە دڵسۆزی و وەفاداریم بۆ پەکەکە زیاتر بوو. ئەو چالاکییانەی لە بۆتان ئەنجامیدان، هەڵسەنگاندنەکانی لە کۆبوونەوە زۆر کاریگەری لەسەر من دانا. هەڤاڵ عەگید لە یاداشتەکەیدا باس لە هەموو بیرەوەری و ئەزمونەکانی دەکات. هەر کە یاداشتەکانی هەڤاڵ عەگیدم خوێندەوە، زیاتر هێزم لێوەرگرت. ئەو هەڤاڵانەی تازە بەشداری دەکەن زیاتر لە رێگەی یاداشتەکانیانە هاوڕێ شەهیدەکان دەناسن و ئەزمونی ئەوان بۆخۆیان بە بنەما دەگرن. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەر رێچکەی هەڤاڵانی شەهیدمان رێدەکەین و ئەوان بۆ خۆمان بە نمونە دادەنێین. تا کۆتا هەناسەمان لەسەر رێبازی هەڤاڵ عەگید و زیلان هەنگاو دەنێین و دەگەینە سەرکەوتن. سوێند و ئامانجمان ئەوەیە کە داگیرکەران لەم خاکە دەرپەڕێنین. تا ئەو کاتەی دوژمن لە کوردستان دەردەکەین درێژەی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو و خۆشەویستیمان پێشکەش بە رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیان لە ناو سەنگەرەکاندا دەکەم کە لە دژی دوژمن خۆڕاگری دەکەن".