گەریلا لە ڕۆژئاوای زاپ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدا

یەکینەیەکی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکینەی ئاخین موش ڕۆژی ٢٦ ی ئاب کاتژمێر ١٢:٤٧ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، چالاکییەکی ئاسمانی دژی داگیرکەران ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندرا، لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبیلێکی سەربازی جۆری تیۆتا تێکشکاوە و داگیرکەرێک بریندار بووە.