گەریلا نودەم بەسەرنج خستنەسەر ڕۆڵی شەهید قاسم لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕییدا یادی وی کردەوە و باسی لەوەکرد گوزراشت کردن لە شەهید قاسم زۆر سەختە و گوتی: "شەهید قاسم هەموو سنوربەندییەکانی تێکشاندبوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا لە خەباتی چاپەمەنییدا ئاشنایی شەهید قاسم بووم. لەگەڵ یەکەم بینینیدا بە هەڵوێست و ڕێبازەکانییدا بەخۆم گوت 'بەدڵنیاییەوە هەڤاڵێکی بۆتانییە'
کاتێک کەوتینە گفتوگۆوە باسی گوندەکەمانی کرد و گوتی، 'چومەتە گوندەکەتان و ئاوم لێخواردووەتەوە'. لە بەردەوامی قسەکانییدا بە بزەیەکەوە پێی گوتم، 'مەراق مەکە بەشی تۆشم ئاو خواردووەتەوە'. دواتر تێگەیشم لەوەی هەڤاڵ قاسم ماوەیەکی زۆر لە بۆتاندا ماوەتەوە، هەرێمی بۆتان و خەڵکەکەی کاریگەرییەکی قوڵییان لەسەر دانابوو.
بۆیە هەمووکاتێک باسی یادەوەرییەکانی خۆی پەیوەست بە بۆتان بۆ دەکردم. بەڵێ بەم شێوەیە یەکدیمان ناسی و بۆماوەیەکی زۆر پێکەوە کارمان کرد و لەگەڵ کاتدا زۆرتر زیاتر ئاشانی یەکدی بووین.
'کاتی بەفیڕۆ نەدەدا'
گەریلا نودەم ڕایگەیاند لەگەڵ ناسینی زیاتری شەهید قاسمدا تایبەتمەندی زیاتی وی بۆ دەردەکەوت و گوتی: "کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو، لەگەڵ هەموو تەمەنەکاندا دەگونجا. بەڕاستی زۆر سودی لە ڕێباز و هەڵوێستەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتبوو، ئەوەیشی دەیزانی بە هەموانی دەبەخشییەوە. سەرنجی مرۆڤی ڕادەکێشا. بۆنموونە کاتێک کێشەیەک لە کەسێکدا هەبووایە ئەوا زۆر خۆمان بە چارەسەرکردنیەوە سەرقاڵ نەدەکرد یان گلەییمان دەکرد، بەڵام شەهید قاسم وانەبوو کاتێت دەمانگووت لە فڵان کەسدا کێشەیەکی وا هەیە، وایدەکرد ئەو کەسە لە کێشەکانی ڕزگار بکات، یانی هەمیشە بە ڕێگەیەکی جیاواز لە هەمووان نزیکی کێشەکان دەبوەوە. ئەمە تایبەتەمەندییەکی هەڤاڵ قاسم بوو کە کاریگەری لەسەرم دادەنا.
جا بۆیە زۆر هاوکاری کەسەکان بوو، بە بەهاداری لە مرۆڤی دەڕوانی و خۆشەویستی خۆی بۆ دەردەبڕی. کەسێتییەکی لەم شێوەیەیی لە خۆدا ئافراندبوو. زۆر خەباتکار بوو تەنانەت یەک خولەکی خۆی بەفیڕۆ نەدەدا.
'هەزاران گەریلای پەروەردە کرد'
گەریلا نودەم باسی لەوەکرد شەهید قاسم لە بابەتی ناسینی کەسەکان، هەڵسەنگاندنیان زۆر قوڵ بوو، هەرەوها لە بەبابەتی سۆسۆلۆژیای مێژوودا قاڵببووەوە و ئەمەی گوت: "هەڤاڵ قاسم لە بابەتی مێژووی کوردستاندا زۆر شارەزا بوو. زۆر باش کاریگەری میتینگەری لەسەر کەسایەتی کورد دەستنیشان کردبوو، وە بۆ تێکشکاندنی ئەم کاریگەرییەش بە هەزاران گەریلای پەروەردە کرد. کێبەکەی 'مێژوو ئێستایە' زۆر مانادارە؛ هاوکات گوتنێکی ڕێبەر ئاپۆیشە. ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە تێکۆشانی گەلانەوە ئەو هەڵسەنگاندنەی کرد. دەتوانم ئەمە بێژم، هەڤاڵ قاسم بەو ناوەی لەو کتێبەی نا بەژیانی خۆیی پراکتیکی کرد.
بە وزە و زیندبوو؛ وچانی نەدەدا هەمیشە خەریکی خوێندنەوە یان بە کارێکی دیکەوە سەرقاڵ دەبوو. هەرگیز ئەم وزەیەیی بە فیڕۆ نەدەچوو، هەمیشە بۆ ئامانجێک بەکاری دەهێنا. بەو جۆشەی لە مێژووی کوردستان وەرگیرتبوو، گوتنی 'مێژوو ئێستایە'ـی ڕێبەر ئاپۆ هەم لە جێبەجێ کردنی سیاسییدا هەمیش لە جێبەجێ کردنی کۆمەڵایەتییدا بەکاری دەهێنا. شەهید قاسم هاوکات پەروەردەکارێکی مەزن بوو."
'لە ژیانیدا بووە ئەفسانە'
گەریلا نودەم بە دڵخۆشییەوە باسی لەوەکرد لە ژیانییدا چانسی ئەوەی هەبووە ئاشنای شەهید قاسم بووە و گوتی: "هەڤاڵ قاسم هەر لە ژیاندا بوو لە ناو هەڤاڵاندا وەک ئەفسانەیەک دەبیندرا. بەو تێکۆشانەی لە ساڵی ١٩٩٠دا لە نورحاق، ئامانۆس و بینبۆگلار ئەنجامیدا وەک ئەفسانەیەک گوزارشی لێ دەکرا. دواتریش بڕۆشتبایە هەر ناوچەیەک باسی تێکۆشانی دەکرا و کاریگەری دادەنا.
هەموو ئەم تایبەتمەندیانە لە هەڤاڵ قاسمدا هەبوون، تایبەتەمەندییەکی سەرنجڕاکێشی کۆمەڵایەتی هەبوو. بەو شێوەیە دەژیا. کۆمەڵایەتیبوون بەو مانایە دێت بە هەموو شێوەیەک بیر لە کێشەکانی کۆمەڵگە بکەیتەوە، بەم پێیەیش سیاسەت بکەی و چارەسەری گونجاو دابهێنیت. هەڤاڵ قاسم لەم تایبەتەمەندییەدا قاڵ ببووەوە.
دەتوانم ئەمە بێژم، هەڤاڵ قاسم لە چەندین ڕووەوە پەرەی بە پێشکەوتنی خۆی دابوو. جارێک فەرماندە بوو، جارێک ڕەنجدەر، مامۆستا، فەیلەسوف بوو. کەسێتییەکی شۆڕشگێری لە خۆدا ئافراندبوو. شۆڕشگێڕێکی پسپۆر بوو."