گەریلا تی ڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی ٤ درۆنی سیهای دیکەی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی خستنەخوارەوە ٤ درۆنی هێرشبەری سیهای دیکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.
گەریلا تی ڤی دیمەنی خستنەخوارەوە ٤ درۆنی هێرشبەری سیهای دیکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.
گەریلا تی ڤی دیمەنی فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر (سیها)ی لە جۆرەکانی ئاکنجی، بەرەقدار TB2 و ئانکا بڵاوکردەوە، کە لە کاتی جیاجیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا خراونەتە خوارەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:
" سەرباری هەموو هەوڵەکانی دوژمن بۆ گۆشەگیرکردنی گەلەکەمان لە ئاستی نێونەتەوەیی، گەلی کورد سیستمی موشەکی پێویست بۆ ئەم شەڕەی دۆزییەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی دەوڵەتی تورک بخاتە ناو هاوسەنگیەک. دەوڵەت و سوپای تورک زۆر متمانەی بە درۆنی سیهای خۆیەوە، لە هەموو شوێنێک پڕۆپاگەندەی بۆ دەکات، پشتی بەوە دەبەستێت و هەوڵ دەدات هاوسەنگی شەڕ بگۆڕێت و لە کوردستان هەموو رۆژێک هێرشی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوونە خاوەنی توانای ئەوەی درۆنەکانی سیها بێکاریگەر بکەن. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە تائێستا هێزەکانمان ١٥ درۆنی هێرشبەر (سیها) لە جۆرە جیاجیاکانیان خستووەتەخوارەوە."
هـ . ب