بە دیمەن

گەریلا تیڤی فیلمێکی بڵاوکردەوە: یان دەڕۆن، یان بمرن!

گەریلا تیڤی فیلمێکی بڵاو کردەوە کە بە ستراتژی نوێ و تاکتیکی خوڵقێنەرانە، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان باس لە گورز لێدانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکات.

لە فیلمەکەدا هەنگاو و چالاکییە شۆڕشگێڕییەکان کە لە پاییزی ٢٠٢٣ تا بەهاری ٢٠٢٤ ئەنجامدراون، وەک هەنگاوە مێژووییەکانی سەردەمی نوێی گەریلا پێناسە دەکرێت.

سەرەتای فیلمەکە بە کورتە پێشکەشکردنێکی مێژوویی و لێدوانی فەرماندەی ناوەندی هێزی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان دەستپێدەکات، کە دەڵێت "ئێمە ستراتژیانە نزیکی ڕەوشەکە دەبینەوە. بەم ستراتیژە دەمانەوێت دوژمن تێکبشکێنین. فیلمەکە ماوەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت بە ناوی "یان دەڕۆن، یان بمرن" بڵاوکرایەوە.

لە سەرەتای فیلمەکەدا یادی شەهیدانی تابووری نەمران دەکرێتەوە. لێرەدا قسەکانی ڕۆژهات زیلان بڵاو کراوەتەوە، کە وتی: "دەبوو زووتر ئەم پڕۆسە نوێیەمان دەست پێکردبا (...) هیچمان نییە لەدەستی بدەین، دەبێت لەم بابەتەدا قانع بین. هەنگاوی بچووک بەس نییە، پێویستە هەنگاوی گەورە بنێین. هەنگاوی بچووک ڕزگارمان ناکات(...) ئێستا کاتی ئەوەیە، وەک تیمێکی تۆڵەسەندنەوە هەست بە ئامادەیی دەکەین، ئیرادە و متمانەمان بەخۆمان هەیە. هەڤاڵانی شەهیدمان پێشەنگایەتیان بۆ کردوین. ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ئەوان، لە دڵی دوژمن دەدەین، بۆ ئەوەی وەها لە سەر خۆیان بچن جارێکی تر ئاگایان لە خۆیان نەمێنێ. ئەمە پێداگری و باوەڕی ئێمەیە. کاتێک دەگەینە ئامانجەکەمان، قەد لەبیری دوژمن ناچینەوە." پێش چالاکییە فیداییەکەی لە گەڵ ئەرداڵ شاهین کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، باسی کردووە.

گەریلایەکی دیکەی فیدایی بە ناوی ئەرداڵ شاهین کە بەشداریی لە چالاکییە فیداییەکەی ئەنقەرەدا گرتووە، ڕایگەیاند کە بەپێی ئەرکی خۆی نزیک دەبێتەوە. ئەرداڵ شاهین وتی: "بۆ ئێمە ئەم چالاکییە چالاکیەکی سەرکەوتووە، ئێمە بەم شێوەیە وەریدەگرین، بەرپرسیارێتیەکەی زۆر گەورەیە، بۆیە ئەنجامی زۆر گەورەی لێدەکەوێتەوە."

فیلمەکە دیمەنی چالاکیی فیدایی لە ئەنقەرە لەخۆدەگرێت. پاشان دیمەنی ئۆپراسیۆنە مێژووییە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی داگیرکەران لە خۆ دەگرێت. لەم چالاکییەدا کە لە مانگی تشرینی دووەم ڕوویدا، ٤٩ داگیرکەر سزا دراون، ٢١ مۆڵگەی سەربازی و ١٢ پێگەی سەربازی لەناو براون.

چالاکیی سێهەمیش ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیە کە بە یادی شەهید لەیلا سۆرخوین ئامەد لە هەرێمی مەتینا ئەنجامدراوە. لە چالاکییەکەدا کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە شاخی چارچەل ئەنجامدرا، ١٨ داگیرکەر سزا دراون و ٦ داگیرکەریش برینداربوون.

هەروەها لە فیلمەکەد چالاکییەکانی هێزی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣  له دژی فڕۆکه بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورک له شاخی ئامێدیه و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بۆ یادی شەهید ئەحمەد ڕووبار له خاکورک لە بڵاو کراوەتەو، کە تێدا ٢٧ داگیرکەر سزا دراون و هەروەها چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلاکانی سەردەمی نوێ لە فیلمەکەد بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها له فیلمەکه دا خستنە خوارەوەی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک و بەئامانج گرتنی بنکه سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک که سەرەڕای بۆردومانی بێوچان ئه نجامدراوه بڵاو کراوەتەوە.

ئەم چالاکییانە پلانی ستراتیژی گەریلاکان و توانای جێبەجێکردنیان نیشان دەدات و هاوکات تیشک دەخاتە سەر چڕبوونی شەڕەکان و لێهاتوویی گەریلاکان کە لە هەلومەرجی سەخت و تەکنەلۆژیای ناتۆدا بە شارەزایی خۆیانەوە بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە و هێرشەکان بێ کاریگەر دەکەن. لە فیلمەکەدا ڕاستیەکانی بارودۆخی شەڕەکان بە ڕوونی نیشان دەدرێت.