گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکیی لە حەفتانین بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکانی رۆژانی ٢٧ی حوزەیران و ١ی ئایاری هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکانی رۆژانی ٢٧ی حوزەیران و ١ی ئایاری هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی شاخی کۆخەى مەلا یەحیا و شاخی قەسرۆکی لە ناوچەى حەفتانین بڵاوکردەوە، کە لە رۆژانی ٢٧ی حوزەیران و ١ی ئایاردا لەلایەن هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرابوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییانەوە رایگەیاندبوو:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛
چالاکیی یەکەم
هێزەکانی یەژاستارمان لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا سەربازانی تورکی داگیرکەریان لە کەشانی سەر بە شاخی مەلا یەحیا لە حەفتانین کردە ئامانج و چالاکییەکی کاریگەریان لە دژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەرێکی گەورە بە تەواوەتی تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەری تیادا سزادران. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی فیدایمان هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) ئەنجام درابوو.
چالاکیی دووەم
لە ١ی ئایاری ٢٠٢١دا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە ناوچەى پارتیزانی سەر بە شاخی قەسرۆک لە حەفتانین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییە کاریگەرەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک و ٢ کامێرای چاودێری و سیستمێکی رادار تێکشکێنران".
ژ.ت