گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە زەندورا بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی رۆژی ٧ی تەممووزی هێزەکانی گەریلای لە زەندورا بڵاوکردەوە، کە لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامیان دابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

هێزەکانمان لە ٧ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا لە دژی داگیرکەران لە زەندورا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بە شێوەی کاریگەر و دەستنیشانکراو لە داگیرکەرانی سەر شاخەکە درا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون. هەر لەو چالاکییەدا سەنگەرێک لەسەر شاخەکە و ٢ سیستمی کامێرای چاودێری تێکشکێنران".

ژ.ت