گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە رۆحی فیدایی سەردەم و بەرخودانی ئەفسانەیی، لە دژی هەموو چەشنە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خۆڕاگری دەکەن. ئەو گەریلایانەی کە لەناو جەنگی گەورەدا بەشدارن، قسە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دەکەن.
گەریلای هەپەگە سیپان روکەن، باسی لە بەرخودانی گەریلاکان لە باشوری کوردستان کرد و وتی، "وەک دەزانرێت سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی باشوری کوردستان درێژە بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەدات. ئامانجی هێرشەکان کۆجبەرکردنی گەلی کورد و داگیرکردنی هەرێمەکەیە. بەڵام ئەوەی بەرامبەر وەستاوەتەوە بەرخودانی گیانبازانی رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازادین. هەربۆیەش دوژمن هێرشەکانی بۆ سەر رێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەموو دڕندەیی خۆیەوە درێژە پێدەدات. با دوژمنی داگیرکەریش ئەوە بزانێت؛ ئێمە هێز لە رێبەر ئاپۆوە وەردەگرین و بەو هێزەوە گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەین. لە تونێلەکانی شەڕ بەرخودناێکی بێهاوتا کە نمونەی نییە ئەنجام دەدرێت".
'ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان سەردەکەوین'
گەریلا سیپان روکەن ئەوەی خستەڕوو کە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێزی تەکنیکی بێسنوور هێرش دەکات، بەڵام لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا ناگاتە ئەنجام و بەم جۆرە بەردەوامبوو: "دوژمن لە گورزی هاوڕێکانمان قوتاریان نابێت. ئێمە ئیتر بە شێوازی گەریلای پسپۆڕ لە قوڵایی جوگرافیای کوردستاندا دەجوڵێینەوە و هەموو تەکنیکەکانی دوژمن پوچەڵ دەکەینەوە. هاوڕێیانمان ئێستا لە هەڕێمی ئامێدی لە زەمین و ئاسمانەوە سوپای تورکی داگیرکەریان گەیاندووەتە بنبەست. ناتوانن بەرامبەر بەو بەرخودانە شکۆدارە بگەنە ئەنجام، بۆیەش رەز و باخ، دارستان و گوندەکانی هاووڵاتیان بۆردومان دەکەن، دەیانسوتێنن و گەل ناچار بە کۆچبەری دەکەن. بە هاوکاری پەدەکە گوندەکان چۆڵ دەکەن. بانگەوازی ئێمە بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئەوەیە؛ پێویستە گەلەکەمان نەهێڵن کە سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانی پەدەکە بە ئاسودەیی لەسەر خاکی کوردستان بازرگانی بکەن. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت. لەو بڕوایەداین کە لەگەڵ گەلەکەمان سەردەکەوین".
دەبێت لە دژی هێرشی داگیرکەری گەنجان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن
گەریلا رۆنی دێرسیم باسی لەوەکرد، کە سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین هێرشی داگیرکەری بەرفراوان دەکات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە لەناو چالاکی بەهێزدان. چالاکیی زۆر کاریگەر لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجام دەدرێن. سەربازانی تورکی داگیرکەر لە هێز و بەرخودانی هاوڕێیانمان دەترسن. لە دیمەنەکانی چالاکیەکاندا ئەوە دەردەکەوێت کە چۆن هەڵدێن. هەمووان ئەو راستیە دەزانن؛ گەریلا خاوەنی ئەو چیایانەیە. لەبەر ئەوەش سەربازانی داگیرکەر ناتوانن بەرامبەر بە گەریلا خۆڕاگری بکەن. ئەمە ڕوونە. لە شاخی بەهار و سەرگەلێ سوپای تورک لە ترسی گەریلا چوونە ژێر زەویەوە. سوپای تورک لە نە ژێر زەوی و نە لە سەر زەوی لە گورزی گەریلا قوتاری نابێت. سوپای تورکی داگیرکەر لە باشوری کوردستان پشتی بە پەدەکە قایمە. پێویستە گەلەکەمان ئەو راستیەی خیانەتی پەدەکە بزانێت و بە گوێرەی ئەوە تێکۆشان لە بەرامبەر خیانەت فراوانتر بکات. دەبێت گەلەکەمان و گەنجانی کورد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان هەڵوێستیان هەبێت. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان دەبێت گەنجان شان بدەنە بەر باری بەرپرسیارێتی و بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن. لە رێگەی بەرخودانەوە داگیرکەران تێکدەشکێنین".