گەریلاکانی ئازادی: تەقاندنی یەکەم فیشەک، دەوڵەتی داگیرکەری شۆککرد

گەریالاکانی هەپەگە و یەژا ستار ئاماژەیان بەوەدا تەقاندنی یەکەم گولە بە دەستی فەرماندە عەگید، دووژمنی خستە شۆکەوە و وتییان: "گەریلا لەسەر ڕێچکەی ١٥ی تەباخدا هەنگاو دەنێت."

گەریالاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە قۆناغی ١٥ی تەباخ (ئاب) دەکەن. لەو بارەوە هەریەک لە گەریلای یەژا ستار دیجلە فرات و گەریلای هەپەگە چراڤ جودی و ڕوبار سەرحەد بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵوەگەڕی قۆناغی ١٥ی ئابەوە بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF) قسەیانکرد و ئاماژەیان بەوەدا هەتا کۆتایی شەڕ دەکەن و ئەم شەڕە تا سەرکەوتن بەردەوام دەکەن.

'بە هێڵی عەگیدانەوە بەباوەڕەوە هەناگاودەنێین'

گەریالای یەژا ستار دیجلە فرات قۆناغی ١٥ی تەباخی پیرۆزکرد و وتی: "لەناو جەنگێکی زۆر سەختداین. سات بە سات لەسەر هێڵی شەهید عەگید شەڕەکەمان بەڕێوەدەچێت. سوپای تورکی داگیرکەر دەیگوت، بە تەکتیکەکانیەوە دەتوانێت ئیرادەی گەریلا بشکێنێت. بەڵام ئەمە خەونێکە و هەرگیز وانەبوو. شەڕی تونێلەکانمان پێشخست، شەڕی ئاسمانیمان پێشخست. سات بە سات بەرەو سەرکەوتنی گەورە هەنگاو دەنێین. هەتا کۆتا هەنگاو بە ڕۆحی فەرماندە عەگیدەوە بەباوەڕین. ڕێبەرێتی دەڵێت؛ شەڕ بەدوای فەرماندەکەیدا دەگەڕێت. ئه م شه ڕه فه ڕمانده ی خۆی له کەسایه تی هەڤاڵ عەگیددا خۆی دۆزیەوە و ئێستا ئەم روحە بە پشەنگایەیت چەندین هاوڕێی دڵسۆز بەردەوامە. ئەم پێشەنگایەتییە بەردەوامە."

'هەرخۆی قۆناغی ١٥ی تەباخ شۆڕشێکە'

گەریلای هەپەگە چراڤ جودی لە قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر فرۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر و هەڵسەنگاندێکی ئاوایکرد: "١٥ی تەباخ ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە. ڕۆژی 'نا' بۆ کۆیلایەتییە. ساڵی ٢٠٢٤ بەم رۆحێتەوە دەستیپێکرد. ڕۆژی نەورۆز بە مزگینی خستنەخوارەوەی درۆنی جەنگیەوە پێشوازی لێکرا. هەروەها چالاکیەکانی دۆغان و ئاخین موش دەتوانرێت وەک یەکەمین فیشەک ناوبهێنرێت. چونکی هەریەک لەم هەنگاوانانە لە ئاستی ١٥ی تەباخدا دەرکەوتن و هیوایەکی مەزنی ئافراند."

لە بەردەوامی قسەکانیدا، گەریلا چراڤ وتی: "١٥ی تەباخ خۆی بە مانای شۆڕشێک دێت. چونکە بریاری قڕکردن و کوشتنی گەلێک درابوو، بەڵام بە قۆناغی ١٥ی تەباخ ئەم گەلە هەستایەوە و لەدژی قڕکردن وەستایەوە و کۆتی کۆیلایەتی پچڕاند. بۆیە ئەم ڕۆژە نەک بەتەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی جیهان گرنگیەکی گەورەی هەیە. وەک جەژنێک ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، بەو مۆراڵەشەوە گەلەکەمان پێشوازی لێدەکات."

'گەریلا لەسەر هێڵی ١٥ی تەباخ هەنگاودەنێت'

گەریلای هەپەگە ڕوبار سەرحەد هەڵسەنگاندی بۆ بارودۆخی پێش ١٥ی تەباخ کرد و وتی: "یەکەمین فیشەک کە بەدەستی فەرماندە عەگید تەقێنرا، داگیرکەری خستە ناوشۆکێکی مەزنەوە. چونکە داگیرکەران لەو باوەڕەدابوو کە کوردان کۆتاییان پێهاتووە و جارێکی دیکە سەر دەرناخەنەوە. بۆیە یەکەمین فیشەک زۆر ماناداربوو. لە ئێستاشدا گەریلا لەسەر ئەو ئەو قۆناغە هەنگاو دەنێت. داگیرکەر دەیگوت پەرە بە تەکنیک دەدەین و کۆتایی بە گەریلا دێنین. کەچی ئەوەی ئێستا لەناو دەچێت گەریلا نیە، بەڵکو سەرباز و سوپای داگیرکەرە. ڕۆژانە خۆیان دەکوژن، بۆ بەڕێوەبردنی ئەم شەڕە هەموو شتێک تاقیدەکەنەوە. ئەوان بۆ پارە شەڕ دەکەن، بەڵام شەڕی گەریلا بۆ ئازادی گەلەکەی و بۆ شکۆی مرۆڤایەتییە. بۆیە دەڵێین هەتا کۆتای دەجەنگین و ئەم جەنگە هەتا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەکەین."