گەریلاکانی یەژا ستار بە مەشخەڵ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە مەشخەڵ نەورۆزیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە مەشخەڵ نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پێش دەستپێکردنی پیرۆزباییەکە لە تونێلی بەرخۆدانەوە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی خوێنرایەوە. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هەرچەندە لە مێژوودا ستەمکارانی وەک ئەژدەهاک هەبوون، بەڵام پاڵەوانی وەک کاوەی ئاسنگەر و مەزڵومانیش لە دژی ئەوان هەبوون.
هەروەها سەرنجیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەی کورد ڕاکێشا و ڕایانگەیاند: "ئەم هەڵمەتە نیشانیدا کە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ گشتگیر بووەتەوە."
هەروەها گەریلاکان ڕایانگەیاند کە تێکۆشان لە ئیمرالی هەتا ئەوروپا لەوێیەو تا ئەفریقا لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. گەریلاکان نەورۆزیان لە ڕێبەر ئۆجالان، بەرخۆدێرانی زیندان، دایکانی خۆڕاگر، گەریلا و گەلانی جیهان بە ڕۆحی "ژن، ژیان، ئازادی" پیرۆز کرد.
دوای ڕاگەیاندراوەکە ژنە گەریلاکان بە مەشخەڵەوە لە لە تونێلەکان دەرکەوتن و دروشمیان بەرزکردەوە و سترانی بەرخۆدانیان وتەوە.