گەریلاکانی یەژەئاستار: زیلان بۆ ئێمە بناغەی تێکۆشانە
گەریلاکانی یەژەئاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان هەستەکانیان دەربڕی و وتیان، " زیلان بناغەی تێکۆشانە ئێمەیە و ئەمڕۆ لە سەنگەرەکاندا لەسەر هێڵی زیلان بە هەزاران گەریلا تێدەکۆشن."
گەریلاکانی یەژەئاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان هەستەکانیان دەربڕی و وتیان، " زیلان بناغەی تێکۆشانە ئێمەیە و ئەمڕۆ لە سەنگەرەکاندا لەسەر هێڵی زیلان بە هەزاران گەریلا تێدەکۆشن."
گەریلاکانی یەژەئاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان هەستەکانیان دەربڕی.
راپەرین زنار
لە ٣٠ی حوزەیران هەڤاڵ زیلان دەستی بە چالاکی کرد. ئەو چالاکە لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە ئەوان زیان بە هێڵی ئێمە دەگەیەنێت، بێ لێپرسینەوە نەمێنن. لە دیمەشق هێرشی بۆمبەیی بۆ سەر ڕێبەرتی ئەنجامدرا. هەڤاڵ زیلان لە بەرانبەر ئەو هێرشە لەنێو سوپای تورکدا چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا. هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە بووە بە هێڵێک. هاوڕێ زیلان بۆ ئێمە بە واتای زۆر شت دێت. خەتی ژنێکی ئازاد دەردەخات. هەڤاڵ زیلان، وتیش: "ئەو کەسەی کە هێڵی سووری ئێمە دەبەزێنێت، ئەوا سزا دەدرێت. هەڤاڵ زیلان بووەتە خوداوەندێک، پێشەنگی ئێمەیە. ئەو لە ڕێبەرتی تێگەیشتبوو، هاوڕێیەکی نوێ بوو، بەڵام لە رێبەرتی تێگەیشتبوو و بە دروستی هەنگاوی ناوە. بۆیە رێبەرتی بۆ هەڤاڵ زیلان دەڵێت، ئەو فەرماندەی منە، بەڕاستی هەڤاڵ زیلان نوێنەرایەتی هێڵی بەرخۆدان دەکات.، هەموو ٣٠ حوزەیرانێک، ئێمە هاوڕێ زیلانمان لەبیر دەهێنینەوە. چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا، تەنها هێزێکی گەورە دەتوانێت کارێکی وەها بکات."
ئارین مەروان
ئەمڕۆ ساڵیادی هەڤاڵ زیلانە. سەرەتا هەڤاڵ زیلان، هەڤاڵ هەڵمەت و هەموو شەهیدان بەبیردەهێنمەوە و سەری رێز و خۆشەویستیان بۆ دادەنەوێنم. بە راستی هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە هێڵێکی دیارکەرە و ئێمە لەسەر ئەم هێڵە تێدەکۆشین. لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلاندا زۆر شتمان کردە نمونە. زۆر هەڤاڵمان کە لەگەڵی تێکۆشانیان کردووە، باسی دەکەن. هەڤاڵێکی خاوەن هەڵوێست و هەڤاڵی راستەقینە بوو. زۆر حەزمان دەکرد لەگەڵی بژین.
بەڕاستی هەڤاڵ زیلان ئەم هێڵەی خستە بەردەمی بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووناکیەک لەسەر ئەم هێڵە دروست بکات. چونکە ئەو چالاکییە فیداکارییە ڕێگەی نەدا دوژمن لە رێبەرتی نزیک ببێتەوە و ڕێگەی نەدا دوژمن گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات. لە ڕاستیدا، کاتێک ژیانی ئەو دەخوێنیتەوە یان کاتێک تێبینیەکەی دەخوێنیتەوە، شتەکان بەرجەستە دەکات. ئەم چالاکیە بۆ ڕێگریکردن لە پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەرایەتی ئەنجامدرا. سەرەڕای ئەوەش لە دژی ئەشکەنجە و ستەمی سەر گەلی کورد چالاکیەکی فیدایی بوو. بە ئەنجامدانی ئەو تاکتیکەی کە کردوویەتی لە جیهاندا زۆر بەناوبانگ بوو. دوژمن ترسا. چونکە کاتێک ئەو چالاکییەی ئەنجامدا، چالاکییەکەی لە جیهاندا زۆر دەنگیدایەوە و لە بەرامبەر ئەمەدا ترس و دڵەراوکێ کەوتە ناو دوژمنەوە.
ئاڤژین چیا
ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلانە. دەمەوێت یادی بکەمەوە و هەستەکانم لەبەرانبەر دەرببڕم. هەڤاڵ زیلان لە مێژووی ئێمەدا سمبوڵێکە. لەبەرئەوەی هەم لە بەرانبەر تەسفیەکاری و هەم لەبەرانبەر پیلانگێڕی چالاکیەکی واتاداری ئەنجامدا. هەڤاڵ زیلان هەم لە ژیانیدا و هەو لە چالاکییەکەیدا فیدایی بوو. واتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لە هەموو روویەکەوە فیداکار بوو. لەوانەیە ئێمە هاوڕێی زیلانمان نەبینیبێت، ئێمە لەگەڵیدا نەژیاین، بەڵام ئەو هەڤالانەی کە ئەویان بینی و لەگەڵیدا ژیاون، کاتێک باسی ئەوەیان کرد، هەستێکی زۆر جیاواز لە ناوماندا دروست بوو. ژیانی هەڤاڵ زیلان ژیانی ئازادی و حەقیقەتە. چونکە ڕەمزی ئازادی و حەقیقەتە. هەر وەک چۆن باڵندەیەک لە ناخی مرۆڤدا دەفڕێت و کاتێک ناوی زیلان دەهێنرێت هەستی فڕینمان لا دروست دەبێت. چونکە دەمانەوێت چالاکی و ژیانی ئەو وەک نموونەیەک وەربگرین و ببینە شوێنکەوتەی ئەو ئامانجە. ببین بە درێژێپێدەری زیلان لەسەر هێڵی هزری و فەلسەفی ڕێبەر ئاپۆ.
ئارین میلاد
من سەرەتا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورە هەڤاڵ زیلان، یادی گەموو شەهیدان دەکەنەوە. رێبەر ئاپۆ لەبارەی زیلان دەڵێت، فەرماندەکەم و ئێمەش لە ژێر فەرمانی ئەوداین. ەەڤاڵ زیلان خۆی گەیاندە گەورەترین لوتکەی ژیان. لەبەرئەوەی ژیان و مرۆڤی زۆر خۆشدەویست. چالاکی گیانبازی کرد. لەنیو ژیاندا لە رێبەر ئاپۆ تێدەگەیشت و بەپێی رێنماییەکانی دەجووڵایەوە. بە جالاکیەکەی ئاشکرای کرد کە لە رێکخستندا خۆی تا چ رادەیەک قۆڵ کردووتەوە. ئەمە بەرهەمی رێبەر ئاپۆیە کە ئیرادەی ئازاد لە ناخی مرۆڤدا دەنێژێت. وەک زیلان و عەگید و بێریتان. ئەم ئیرادەیەی کە رێبەر ئاپۆ بەخشی وایکردووە تێکۆشان تا ئەمڕۆمان بەردەوام بێت. بناغەی هەموومان لەسەر بەردەوامی تێکۆشانی هەڤاڵ زیلانە.
هاڤین ئارژین
ئەگەر باسی زایینێک بکەین، ئەوا پێویستە باسی چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان بکەین. لە قۆناغێکی بەو شێوەیەدا رۆناکیەکی گەورەی دروست کرد. بە چالاکی و هەڵوێستی خۆی وایکرد کە هەموو کەسێک ئاگاداری ئەم هاوارە بێت. چالاکی هەڤاڵ زیلان لە بەرانبەر پیلانگێڕی سەر ڕێبەرتی وڵامێک بوو. ویستیان هێرشێکی گەورە لەدژی رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن. رێبەرتی لەوێ نەبوو. چالاکی هەڤاڵ زیلان لە بەرانبەردا هەڵوێستێک بوو. کاتێک سەیری هەڵوێستی هەڤاڵ زیلان دەکەین دەزناین و دەبینین کە هەڤاڵ زیلان لە ژیاندا چەند تێکۆشەر بووە. لە چالاکیەکەشیدا ئەو تێکۆشانەی زیندووکردەوە و بووە رێچکەیەکی تێکۆشان."
ف.ق