گەریلای بوێری بۆتان: جودی چەکدار
گەریلا جودی چەکدار کە لەساڵی ٢٠١٤دا ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتییەوە بەشداری ناو ژیانی تێکۆشان بوو.
گەریلا جودی چەکدار کە لەساڵی ٢٠١٤دا ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتییەوە بەشداری ناو ژیانی تێکۆشان بوو.
قیمەت ئۆزمەن (جودی چەکدار) لە ناوچەی جزیری شڕنەخ کە بە بەرخۆدان و کولتووری بەرخۆدانییەوە یەک لە ناوەندە گرنگەکانی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٩٩دا لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بووە. لەبەر ئەوەی لەو ناوچەیەدا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە زۆر بەزوویی ئاشنای پەکەکە بوو. قیمەت هەر لە منداڵییەوە بەچاوی خۆی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی بینی. بە چیرۆکە قارەمانێتییەکانی حوسێن ئۆزمەن (شێر)ی مامییەوە گەورەبوو کە لەساڵی ١٩٩٥دا شەهید بووە، ئەم چیرۆکە قارەمانێتییەی کرد بە پاڵنەری تێکۆشانی. هێرشەکانی ٢٠١٤ی دەوڵەت لە جزیرە کە تێیدا چەندین ژن و منداڵ بوون بە قوربانی، بووە هۆکاری زیاتر بوونی توڕەییەکانی قیمەت ئۆزمەن لە بەرامبەر دووژمندا. لە کۆتایی هەمان ساڵدا لە گۆڕەپانی جودی بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بووە، ناسناوی جودی چەکداری لە خۆی نا.
جودی چەکدار لە دوای ماوەیەکی کەم لە ژیانی چیا، دەڕواتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە مەتینا پەروەردەی سەرەتایی وەردەگرێت و هەرلەوێ لە بواریی سەربازییداخۆی پێشخست. دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییان کرد، ڕوودەکاتە شەنگال و نزیکەی دووساڵ لەوێ تێدەکۆشێت. بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە قڕکردن ڕەنج و تێکۆشانێکی زۆری کرد و دواتر گەڕایەوە بۆ چیا. دواتر لە حەفتانین وەک گەریلایەکی چالاکی پێشەنگ بەشداری ناو چالاکییە کاریگەرەکانی شۆرش بوو. جودی جارێکی دیکە گەڕایەوە مەتینا و شاهیدی بەرخۆدانی مێژووی زەندورەی بوو.
گەریلا جودی خواستی بوو لە تاکیکی گەریلای سەردەمیدا خۆی قوڵکاتەوە، بەم ئامانجەوە بەشداری پەروەردەی تایبەتمەندی کرد. دوای ئەوەی ئەم پەروەردەیەیی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە تەواوکرد، روویکردە گۆڕەپانی زاپ، کە بەرخۆدانێکی مێژووی تێدا بەڕێوەدەبرا. لەو گۆڕەپانە وەک گەریلایەکی پێشەنگی یەژا ستار بەشداری بەرخۆدان بوو لە نێو هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆسدا تێکۆشا. جودی چەکدار بۆ هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی هێز و مۆراڵ. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشکی دووژمندا لە گۆڕەپانی زاپ شەهید بوو.
ڕوحی ١٤ی تەمموز تێکناشكێت
گەریلا جودی چەندین یادەوەری بەنرخی خۆی لە یادشتنامەکانیدا دەنوسێتەوە. لە هەموو یاداشتەکانیدا ڕووندەبێتەوە چەندە دڵسۆزی بەها مێژوویەکانە. لە یەکێک لە یاداشتەکانیدا دەربارەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەمەی نوسییوە، "وەک هەموو جارێک هەستەکانی خۆم لەمڕۆدا دەنوسمەوە. لە هەر ساتێکی ژیانمدا پێنوسەکەم شایەتی حەزکردنم لە ژیانی چیا دەنوسێتەوە. بەم بۆنەیەوە دەمەوێت لەمڕۆدا هەست و خۆشەویستی خۆم دەربارەی هاوڕێکانم بنوسمەوە. وەک هەموو گەریلایەک کە سەرەتا دێتە چیا خواست و تامەزرۆیی هەیە کە هەموو ئەو هەڤاڵانە ببینێت کە چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە. بەم تامەزرۆییەوە هەموو ساتەکانم بەڕێدەکرد. لە نێو قۆناغێکداین کە سات بە سات بەرخۆدان گەورە دەبێت.
بە تایبەت بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەوە پێشوازی لەم قۆناغە دەکەین و جارێکی دیکە نیشانی دەدەینەوە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز تێکناشكێت. ١٤ی تەمموز ڕۆحی بەرخۆدانێکە کە باوەڕی بەسەرکەوتن هەیە و تەسلیم بوون قبوڵ ناکات. هاوڕێیانمان کە ئەم بەرخۆدانەیان لە خۆیاندا چەسپاند، بەهایەکی مێژوویان ئافراند. لە ڕۆژێکی ئاوا مێژوویدا جارێکی دیکە بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و دلسۆزبوونمان بە بەهاکانی پەکەکەمان دووپاتەکەینەوە."
گەریلا جودی چەکدار بەم قسانە باسی بەسەرهاتێکی تێکۆشان و ژیانی گەریلایەتی دەکات : "لەگەڵ هەندێک لە هەڤاڵانماندا بەڕێکەوتین. جوانی سروشت دڵمان دەڕازێنێتەوە. دڵخۆشم دەکات. هەموو هاوڕێیانم لە هەمان هەستدا بوون. دوای ڕێکردنێکی زۆر وچانێکمان لە شوێنێکی پارێزراودا وەرگرت. هاوڕێیانمان هەندێک شەکرۆکیان لە جانتاکەیان دەرهێنا کە بۆ ڕۆژێکی ئاوا دایاننابوو. کاتێک هاوڕێیانی پەکەکە لەگەڵ جوانی سروشتدا یەکانگیردەبن هەموو زەحمەتییەکان بە ئاسانی تێپەڕدەبن. بەم هەستەوە هەنگاوەکانمان هەڵگرت. لەگەڵ هەر هەنگاوێکماندا شاهیدی جێدەستی تێکۆشانی هاوڕێیانی پەکەکەمان بووین. بێگومان هەموو ئەو هەڤاڵانەش بە هەمان هەستەوە بەئێرەدا تێپەڕیوون. لە هەرهانگاوێکمدا هەستم دەکرد بەرەو ئازادی دەڕۆم. نە سەختییەکان و نە بارودۆخەکانی سروشت هەنگاوەکانم ئاستەنگ ناکات. لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا نزیکی ئامانجەکانم دەبمەوە."