گەریلای یەرەکە: پێویستە گەنجان لە دژی شەڕی تایبەت خۆیان رێکبخەن

گەریلای یەرەکە باگەر ئاگر ئاماژەی بەوەدا لە هەموو لایەکەوە شەڕی تایبەت لەدژی گەل بەڕێوەدەبردرێت و ئەم بانگەوازییەی لە گەنجان کرد: "پێویستە گەنجانمان لە هەموو لایەکەوە لە دژی شەڕی تایبەت خۆیان بە رێکبخەن و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن."

گەریلای یەرەکە باگەر ئاگر سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کولتور، ناسنامە، زمان و هەبوونی سەر گەلی کورد بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و بانگەوازی لەگەنجان کرد لە هەموو جێگەیەکەوە بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا ببن.

لە دەستپێکی قسەکانیدا گەریلا باگەر ئاگر گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرد و وتی: "ماوەی ٣ ساڵە شەڕێکی دەروونی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەبردرێت. مافی چاوپێکەوتنی پێشێل دەکرێت. بەرخۆدانێکی مەزن لە ئیمراڵێدا بەڕێوەدەبردرێت و بووە بە بنەمای بەرخۆدانی زیندان و چیاکان. ئەم بەرخۆدانانەش لە سایەی فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە گەورەتر دەبێت."

'پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە کولتور و زمانی خۆی بکات'

لە بەردەوامی قسەکانیدا گەریلا باگەر بانگەوازی لە گەنجان کرد بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدان و وتی: "پێویستە گەلەکەمان خۆڕاگربێت و خاوەنداری لە کولتور، ناسنامە و زمانی خۆی بکات، بەتایبەت گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان لە بەرامبەر دووژمن بوەستنەوە. هەموو رۆژێک کوشتن و داگیرکاری لەسەر گەلەکەمان بەڕێوەدەبردرێت، بۆچی گەنجانمان لە دژی ئەمە ناوەستنەوە! بۆچی دەچنە وڵاتانی دیکە ژیان دەکەن، پێویستە بێنە چیاکان و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن لەپێناو وڵات و چاندی خۆیان بجەنگن. پێویستە هەموو گەنجانی نەتەوەکانی دیکەش لەگەڵ گەریلادا خەباتی ئازادی بەڕێوەببەن."

'پێویستە گەلی باشوورمان لەبەرامبەر خیانەتی بارزانییەکاندا بێدەنگ نەبن'

لە کۆتایی قسەکانیدا گەریلا باگەر ئاماژەی بەوەدا کە گەریلا لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چیاکاندا لە بەرخۆداندان و بەم شێوەیە کۆتای بە قسەکانی هێنا: "لە ئێستادا بەرخۆدانێکی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەڕێوەدەبردرێت. لە هەموو جیهاندا چەکی کیمیاوی قەدەغەیە کەچی بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کورستان بەکاردەهێنرێت. بۆیە پێوستە گەلەکەمان و بەتایبەت گەلی باشوورمان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بارزانییەکاندا سەربەرزکەنەوە و هەڵوێست بنوێنن. هەزاران شەهیدمان لە پێناو ئەم خاکەدا داوە، لە ئێستادا ڕۆڵەکانی کورد لە چیاکاندا لە تێکۆشانی وڵاتێکی ئازاددان. با گەلی کوردستانمان باش بزانن وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ هەمیشە لەپشت گەلەکەمانین. بۆیە پێویستە گەنجەکانمان لەسەر بنەمای فکری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بە رێکخستن بکەن و پشتیوانی لە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بکەن. لە ئێراندا گەنجان لەسێدارە دەدرێن. بە هەموو ئامرازێکەوە شەڕی تایبەتییان لەسەر بەڕێوەدەبردرێت. پێویستە بە خۆڕێکخستنەوە لە دژی ئەمە بووەستنەوە. پێویستە گەل هۆشیاری هەبێت بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە خۆیان بەڕێکخستن بکەن، داوای مافی ئازادی خۆیان بکەن و بەشداری ناو ڕیزی ئاپۆیی ببن."