گوندی جرنوقی لەژێر گەمارۆی داگیرکەراندایە

لە ناوچەی لیجەی ئامەد هێرشی دگایرکەری چەندین رۆژە بەردەوامە. دوو گەریلای هەپەگە کە سیخوڕیان بەسەرەوە کراوە، بانگی خۆرادەستکردنیا قبوڵ نەکرد، شەهیدکران.

تەرمی پزیشک دڵشاد (محەمەد سلێمانئۆغلۆ) گەریلای هەپەگە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە لایەن خانەوادەکەی وەرگیرایەوە و بەرەو گوندی جرنوقی (ئاگارتی) حەزرۆ وەرگیرایەوە.

سەربازانی تورک کە لە پزیشکی داد ئامادە بوون، هەڕەشەیان لە خانەوادەکە کرد کە بە تەنها یەک ئۆتۆمبێڵ دەتوانێت تەرمەکە وەربگرێتەوە، بە پێچەوانەوە تەرمەکە رادەست ناکرێتەوە.
 

خانەوادەی سلێمانئۆغلۆ تەرمی شەهیدەکەیان وەرگرتەوە و بەرەو گوندی جرنوقی کەوتنە ڕێ. گوندەکە لەلایەن پۆلیس و سەربازەکانەوە گەمارۆدرا و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە گوندەکە.

بەپێی زانیاریەکان بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازی لەنێو گوندەکە سەرباز جێگیرکراون،

رێگە نادرێت، پاشناوی ئەو کەسانەی وەک پاشناوی گوندنشینان نییە، بچنە ناو گوندەکە.

ف.ق