گوشار و هەڕەشەکانی سوپای تورک بۆسەر گوندنشینان
سەربازانی سوپای تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریاندا لە ناوچەی بەربەستی ڕەش، دەستیانکردوە بە هەڕەشە و گوشارکردن لە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە.
سەربازانی سوپای تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریاندا لە ناوچەی بەربەستی ڕەش، دەستیانکردوە بە هەڕەشە و گوشارکردن لە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە.
ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران لە ناوچەی بەربەستی ڕەشی سەر بە گوندەکانی شیشەمزین، خورەکانای سەیدا، خورەکانای تەمۆ لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای شرنەخ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستیپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ شەڕ و پێکدادان و گەمارۆی سەخت بەردەوام بوو. سوپای تورک کشاوەتەوە، بەڵام گوشارەکانیان بۆسەر گوندنشینان بەردەوامە.
کاتێک گوندنشینەکان بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان لە گوندەکانەوە دەچن بۆ ناوچەکە، لە خاڵی پشکنین دا لەسەر ڕێگای ناوچەی گەڤەر و و شارۆچکەی باژێڕگە، سەربازان ئۆتۆمبێلی گوندنشینان ڕادەگرن و پرسیاری پاشناوەکانی ئەنگودار و تورگوت دەکەن، ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنە پەرتگەیەک و بەناوی پشکنینەوە تێک و پێکی دەدەن. هەڕەشەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانیش لە گوندنشینان دەکەن.
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە کوێستانەکانی سۆلینا، بەڕۆژ، کانیا با و بەربەستی ڕەش فۆتۆکەمین (دانانی بۆسە بە کامێرای تایبەت و وێنەگرتنی ناوچەکە)یان داناوە.
هەروەها سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ٣ی تەموزەوە لە ناوچەکانی خورەکانای سەیدا، وارێ زێرێلێ، مەیندانۆکا خورەکانێ، سەر شورا، وارێ باسانێی سەر بە ناوچەى گەڤەر ژمارەی تەلەفۆنەکانی خۆیان بە شوانەکان داوە و پێیان وتووە: "ئەگەر لێرە کەسێک ببینن و پێمان نەڵێن، ئەگەر ئێوە ببینن و ئاگادارمان نەکەنەوە، ئێمە خۆمان دەزانین چیتان لێدەکەین".
ژ.ت