عەگید سەردار هاوشێوەی ناوەکەی جەنگاوەرێک بوو

عەگید سەردار کە مێژووی بەرخۆدانی وەک هەزاران قارەمانی لەکوردستان بەجێهێشتووە، لە هەرێمەکانی زاپ بەشداری زۆربەی چالاکییەکانی کردووە و گورزی قورسی بە دوژمن گەیاندووە.

شەهید عەگید سەردار

گەریلا عەگید سەدار (دیار ماردینی) لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە و لە تتکۆشانی ئازادیدا شەهیدیان داوە. دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، عەگید سەردار لە پرۆسەی شەڕدا قارەمانێتی کەسایەتی زۆری بینی، هەروەها ڕەنجی و تێکۆشان دەبینێ و دەیەوێت بچێتە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببێت، بەڵام بەهۆی تەمەنی گەنجیەوە داواکەی لەلایان ڕێکخستنەوە وەرناگیرێت. بەڵام ویستی ئەو بۆ پەیوەست بوون بە شۆڕشەوە بەردەوام بوو. ئیتر کاتی ئەوەیە ببێتە جەنگاوەر و پێشەنگ هەتا کۆتایی ژیانی بەردەوام بێت لە تێکۆشانی ئازادی. وەک هەموو گەنجێکی کورد خاوەنی کولتوری بەرخۆدان و بەهاکانی شۆڕشی کردە پیشەی خۆی.

دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەکانی گرێسپی و سەرێکانی بە پشتیوانی چەتەکان داگیرکرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بۆ تۆڵەسەندنەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. بەشداری لە پەروەردە و ڕاهێنانە سەرەتاییەکان دەکات لە گارێ بە تایبەت لە شەڕی تونێلەکاندا بەشدارییەکی کارای کردووە. لە ژێر کاریگەری قارەمانەکانی هەێمی زاپ و پێداگری لەسەر چوون بۆ هەرێمی زاپ. هاوڕێ عەگید سەردار دوایی دەچێتە هەرێمی کونیشکا لەوێ بەشداری یەکینە تایبەتەکان دەبێت و ئەزموونی گەریلایی خۆی پێشدەخات هەتا لە بەرەکانی پێشەوە شەڕی کرد بتوانێ گورزی قورس لە دوژمن بوەشێنێ.

تێکەڵاو بوونی لە گەڵ هەڤاڵانی لە زاپ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەبوو. لە زۆربەی هەرێمەکان بەشداری چالاکییەکانی کردووە، لە ڕیزەکانی پێشەوە بەشداری کردووە و وەک نوێنەرێک لە فەرماندەییدا بەرپرسیارێتی وەرگرتووە. عەگید سەردار لە سەختترین بوارەکاندا خەباتی کردووە، بە بوێری، مۆڕاڵ، حەماسەت و ئیرادەوە بوو بە شەڕڤانێکی پێشەنگ. لە هەموو هەلومەرجێکدا لەگەڵ هەڤاڵانی لەدژی دوژمن دەوستایەوە و لای هەڤاڵانی ڕێز و خۆشەویستی بەدەست هێنا. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لەگەڵ هەڤاڵەکەی ماهیر باشکالە (دەنیز ئەرسو) لە هەرێمی زاپ لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. شەهید عەگید سەردار وەک هەزاران قارەمانی کوردستان میراتێکی بەرخۆدانی مێژوویی لە دوی خۆی بەجێهێشت لەم تێکۆشانە پیرۆزە، ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت و بە هەزاران سەردار عەگید شوێن پێی ڕێبازیان پڕ دەکەنەوە.