هەبەدەهە بە بۆمب و تەقەمەنی لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی زیندانی ئامەد چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی یڵماز ئەکینجی هەبەدەهە بە بۆمبی دەستی و تەقەمەنی لەدژی پێشەوەی خاڵی پشکنینی زیندانی پیتی (ئی) ئامەد چالاکی ئەنجامدا.
تیمەکانی یڵماز ئەکینجی هەبەدەهە بە بۆمبی دەستی و تەقەمەنی لەدژی پێشەوەی خاڵی پشکنینی زیندانی پیتی (ئی) ئامەد چالاکی ئەنجامدا.
تیمەکانی یڵماز ئەکینجی هەبەدەهە رایگەیاند، بۆ حساب پرسین لە ئەشکەنجەی زیندانەکان و ئەو زیندانیانەی بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدکراون، ١٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:١٠ی شەو لەدژی خاڵی پشکنینی زیندانی پیتی (ئی) ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.
تیمەکانی یڵماز ئەکینجی هەبەدەهە باسی ئەوەشی کرد کە جەنگاوەرەکانیان بە دوو تیم، بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر زیندانەکە، بە تەقەمەنیش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی لای پێشەوەی زیندانەکە. هەبەدەهە دەشڵێت، بۆمبێکی دەستی بەر قولەی سەربازەکان کەوتووە و وتی، " بینیراوە کە سەربازەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نازانرێت سزادراوە یان نا. جەنگاوەرانمان بێ هیچ زیانێک گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."
هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد کە هێرشەکانی نێو زیندان سیاسەتێکی تایبەتی دەوڵەتە و وتی، " هەر وەک چۆن لە دەرەوە دەیانەوێت گەل تەسلیم بکەن، لە ناو زیندانەکانیشدا بە هەمان ئامانج هێرش دەکەن، بەڵام گەل و زیندانیانی ئازادی لەبەرانبەر ئەشکەنجە بەرخۆدان دەکەن."
هەبەدەهە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا داوای پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد و وتی، " ئێمە بەرخۆدان دەگۆڕین بۆ سەرکەوتن. وەرن پێکەوە لەنێو ریزەکانی هەبەدەهەدا خۆمان ڕێکبخەین و هێزی فاشیستی تورک کە ئامێری ئەشکەنجەیە لەناوببەین."
ف.ق
#HBDH #YılmazEkinci Milisleri: Öldürülen Tutsaklar için Amed E Tipi Kapalı Hapishane’ne Eylem Düzenledik
— HBDH (@hb_devrim) July 17, 2022
16 Temmuz günü saat 02:10’da Amed E Tipi Kapalı Hapishanesi’ne dönük eylemde, milislerimiz el bombaları ve el yapımı patlayıcılar kullandı#Diyarbakırhttps://t.co/IiuoaNwZ6C pic.twitter.com/TCxVMwOrIJ