هەبەدەهە: ڕێبازی شەهیدانی کزڵدەرە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەینەوە

هەبەدەهە شەھیدانی کزڵدەرەی بە بیر هێنایەوە و وتی: "ئەو ڕێپێوانە شۆڕشگێڕییەی کە دەستیان پێکردووە بە شکستی فاشیزم و سەرکەوتنمان تاجدار دەکەینەوە."

شەهیدانی کزڵدەرە

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرخۆدانی کزڵدەرەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

بەیاننامەکەی هەبەدەهە وەهایە: "شۆڕش تەنها بە بەدیلی مەزن گەشە دەکات". شۆڕشگێر تەنها کاتێک هەموو شتێک بۆ دۆزەکەی بەخت کردبێت، ئەوکات لەلایەن کۆمەڵگەی زەحمەتکێشەوە ڕێزی لێدەگیرێت. کەسێک کە قسە و سروشتی وەک یەک نییە، تیۆری و کرداری وەک یەک نییە، ناوەکەی و جێگای لە دڵ و مێشکی زەحمەتکێش و گەلاندا نییە. ڕێبەرانی جیابووی چەکداری ساڵی ١٩٧١، دەنیز گزمیش، ماهیر چایان و ئیبراهیم کایپاکایا و هەڤاڵەکانیان جیاوازییەکانی خۆیان وەها دەست پێدەکەن. هەرچییەکیان دەگوت، لە سروشت و کردایشدا ئەنجامیان دەدا. لە تیۆریدا چۆن بوون، لە پراکتیکیشدا وەها بوون."

'ڕێگایان بۆ بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان کردەوە'

لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریدا وەها باس کراوە:

"قارەمانانی جیابووەوەی چەکداری شۆڕشگێڕان لە ساڵی ١٩٧١دا بە وردی بەو تایبەتمەندییانە بوونە پێشەنگەکانی شۆڕش. ئەوان ڕەگ و ڕیشەیان لە هۆشیاری گەلی زەحمەتکێشی ئێمەدا داچاندووە. ئەوان ئەو شۆڕشە یەکگرتووەیان داڕشت کە دوای ئەوان پەرەی سەند".

کاتێک دەنیز و هەڤاڵانی دەستبەسەرکران و لە سێدارە دران، سینان و هەڤاڵانی لە نورهاق گیانیان لەدەستدا. ماهیر و هەڤاڵانی لە گوندی کزڵدەرە تێکۆشانێکی بێ وێنەیان بەڕێوە برد چوونە کاروانی نەمرانەوە.

لە ٢٧ی ئاداری ١٩٧٢ یەکینەیەکی گەریلا کە پێکهاتبوو لە ماهیر و جیهان و هەڤاڵانی چوونە ناو بنکەی ڕاداری ناتۆ لە ناوچەی ئونیەی سوپا و ٣ تەکنیکاری بەریتانییان بە بارمتە گرت. ئامانجیان ئەوە بوو کە هاوڕێکانیان دەنیز و یوسف و حوسێنی ئازاد بکەن. گەریلاکان بەخێرایی لەگەڵ ئەم تەکنیکارانە بەڕێکەوتن و گەیشتنە گوندی کزڵدەرە لەناوچەی نیکسار لە تۆکات.

هەرکە حکوومەت ئاگادار بووەوە بە جەندرمە و میت و هێزە چەکدارەکانی گوندی کزڵدەرەیان گەمارۆ دا و دەست بە پشکنینی ماڵەکان دکەن. شوێنەکەیان ئاشکرا دەبێت. شەڕێکی توند دەست پێدەکات و شوێنەکەیان تەنگ و بێ پەنایە. فاشیستەکان لە چوار لاوە بە بۆمب و تفەنگ و چەکی گران هێرش دەکەنە سەریان. لە ئەنجامی شەڕەکەدا، جیهان ئالپتەکین، ماهیر چایان، عومەر ئاینا، ئەرتان ساروخان، ئەحمەد ئاتاسۆی، سافەت ئاڵپ، هودای ئارکان، سینان کازم ئۆز دۆگرو، سەباحەدین کورت و نیهات یڵماز کۆمەڵکوژ دەکرێن.

دەستێوەردان کردنی کزڵدەرە بابەتێکی سیاسییە کە تیشک دەداتە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە تورکیا و کوردستان. کزڵدەرە جەوهەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلانە.

ئەوەی وەڵامی داوای 'تەسلیم ببن' دەداتەوە و دەڵێت ئێمە بۆ تەسلیم بوون نەهاتووینە ئێرە، بەڵکوو بۆ مردن هاتووین، ئەوە ماهیرە چایانە. سیمای دەسەڵاتی فاشیزمئ ئێستایە و قەد تەسلیمی نابێت. تێکۆشانی چەکداری پێویستییەکە. تەنها یەک ڕێگا هەیە و ئەویش شۆڕشە، لە هەر ئاستێک و لە هەر پێگەیەکدا بێت، بەرامبەر دوژمن هیچ ڕێگایەکی تر نییە جیا لە شوڕش سەرکەوتن.

٥٢ ساڵ بەسەر کزڵدەرە تێپەڕیوە. کزڵدەرە تەنیا ڕۆژی یادکردنەوە نییە. لە بنەڕەتدا ڕێبازی شۆڕشی یەکگرتووی تورکیا و کوردستانە. ڕێبازی شەڕ و تێکۆشانە و خەونی ئازادیی ملیۆنان مروڤی زەحمەتکێش، کرێکار، چەوساوە بەدی دێنێت.

'ئێمە فاشیزم دەشکێنین!

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان هێڵی شۆڕشگێڕانە و تێگەیشتنی هاودەنگی لە ڕۆحی بەرخۆدانی کزڵدەرەوە وەردەگرێت. ئاگری شۆڕش کە بە خوێن و فەداکاریی دەستی پێکردووە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت. بە پێشەنگایەتی دەنیزان، ماهیران، ئیبراهیمان و مەزڵومان و شوێنکەوتووانیان بە تەڤگەری شۆڕشگێڕانەیان فاشیزم تێکدەشکێنین و سەردەکەوین."

 

بە یاد کردنەوەی ٥٢ ساڵەی کزڵدەرە، هەڤاڵانی نەمرمان بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە وبەڵێن دەدەین لە سەر هێڵی ئەوان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.