هەبەدەهە: هاوڕێ باران سەرحەد بۆ هەمیشە لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژیت

هەبەدەهە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە و ئەندامی مەجلیسی گشتی هەبەدەهە، یادی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی باران سەرحەدی بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنایەوە و وتی: "ئێمە ئاگری شۆڕش لە هەموو وڵاتەکەماندا بڵاودەکەینەوە!"

شەهید باران سەرحەد

کۆمیتەی بەڕێوری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە و ئەندامی مەجلیسی گشتی هەبەدەهە، باران سەرحەد، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

هەبەدەهە لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، "لەم پڕۆسەیەدا کە چووینەتە ٩هەمین ساڵی تێکۆشانەوە، سەری ڕێز و حورمەت بۆ شەهیدانمان دادەنوێنین کە ئێمەیان گەیاندە ڕۆژی ئەمڕۆ". لە ٨ ساڵی ڕابردوودا لە دەیان گۆڕەپانی تێکۆشاندا خەباتمان کردووە و بەدیلی گرانیش دراوە. یەکێک لەو هەڤاڵانەمان، کە ڕۆڵی پێشەنگی هەبوو لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئەم بزووتنەوەیەدا، هەڤاڵ باران سەرحەدە، کە ٤ ساڵە لە ڕووی فیزیکیەوە لێمان دابڕاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە توندترین شێوە درێژە بە هێرشەکانی دەدات، هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر ڕۆژئاوا، هێرش لە دژی دەستکەوتەکانی تەڤگەری ئازادیی کورد، تاوانەکانی شەڕ و هتد. هەرچەندە هەموو جیهان لە بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگن". بەڵام بزووتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان لەم چوارچێوەیەدا بۆ ئازادی گەلانی تورکیا و کوردستان دامەزرا، گرنگییەکی مێژوویی هەبووە و هەیە، باران سەرحەد لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە مێژووییە تێکۆشانی کردووە.

بێ گومان حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ئاگاداری ئەرک و بەرپرسیاریەتی، فەرماندە و پێشەنگی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو، باران سەرحەد بوون، هەر بۆیە دەست نیشان کرا و شەهیدیان کرد. ئەمەش سیاسەتێکی تایبەتی دەوڵەتی فاشیستە کە وەک میتۆدێک لە دژی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان جێبەجێ دەکرێت.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە و ئەندامی مەجلیسی گشتی هەبەدەهە، هاوڕێمان باران سەرحەد، جگە لە ئەرکە مێژووییەکەی، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆرترین کاری بۆ ڕیبازی شۆڕشی سۆسیالیزم کرد. هەروەها پێشەنگی هێڵی تێکۆشان بوو و هەوڵی دەدا هەلومەرجی شۆڕش لە هەموو ناوچەکاندا بخوڵقێنێ.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و چەتەکانی ئێستا زیاتر دەترسن. تێکۆشەرانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە هەر ساتێکدا لە سەر دەوڵەتی تورکدان. ئێمە ئەم ئیرادەیەمان لە باران، نوبار و ئولاشان، شاهینان و سینان، دەلالان، ئاینور و جەرەنانەوە وەردەگرین. وەک زریانێک قەد ناوەستین تا لەناو بردنی دوژمن. ئێمە تۆڵەیان لێدەکەینەوە و ئاگری شۆڕش لە هەموو وڵاتەکەماندا بڵاودەکەینەوە و ڕۆحی هاوڕێ باران سەرحەد لە تێکۆشانی خۆماندا بە زیندووی دەهێڵینەوە!"