هەدەپە سەردانی ئیشکگری دادپەروەری وان کرد

ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی ڕێیا ئارموشێ سەردانی چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کرد و وتی، " ئێمە گۆشەگیری و ئازادنەکردنی زیندانیان نەخۆش قبوڵ ناکەین."

ئیشکگری دادپەوەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش لە سەندیکای پارێزەرانی وان ٧٦ رۆژە بەردەوامە. ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی ڕێیا ئارموشێی وان سەردانی ئیشکگریەکەی کرد و رایگەیاند کە خاوەنداری لە چالاکیەکە دەکەن.

جەودەت ئاڵتنداغ هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپەی ڕێیا ئارموشێ رایگەیاند کە ئەوان گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادنەکردنی زیندانیانی نەخۆش قبوڵ ناکەن و وتی، " لە زیندانەکان فشاری سەر زیندانیان زیاد بووە. ئاکەپە بەپێ یاساکانی خۆی دەجوڵێتەوە. ئێمە پیرۆزبایی لەم بەرخۆدانەی خانەوادەکان دەکەین. ئێمە وەک هەدەپە لەگەڵ چالاکی ئیشکگری دادپەروەریداین."

ف.ق