راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به رۆحێكی گیانبازیی ئاپۆییه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن به تاكتیكی به‌هێزی گه‌ریلایی گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی هێزه‌كانمان ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر و ٣ كۆنترا سزادران، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. له چالاكییه‌كاندا چه‌كێكی ئه‌ی كه‌ی ٤٧ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه و ئامێرێكی بڕینی په‌یوه‌ندیش له‌ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر ١٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٦ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ١١ جاریش به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی و كاتیوشا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له ئاڤاشین:
له ٢٩ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٢:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێیان دا.
له ٣٠ی حوزیه‌ران كاتژمێر ١٣:٠٠ گروپێكی كۆنترا كه خۆراكیان بۆ سه‌ربازه‌كانی توركی داگیركه‌ر ده‌برد له نزیك گوندی نێروه‌ی ئه‌رتوش بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك له كۆنتراكانیاندا و ٣ كۆنترا سزادران. هێزه‌كانمان چوونه‌سه‌ر ته‌رمی كۆنتراكان و چه‌كێكی ئه‌ی كه‌ی ٤٧ یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرت.
یه‌كی ته‌مموز كاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٤:٤٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی كۆكه‌ڕێ بوونه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلایی له داگیركه‌رانیاندا. ئه‌و چالاكییه به چه‌كی قورس و چه‌كی سوك ئه‌نجامدرا و له چالاكییه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر بزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ
یه‌كی ته‌مموز كاتژمێر ١٧: سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به ٢ تانك و ٢ زریپۆش له سنووره‌ی باكوری كوردستانه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بچێت. هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس و نیشان شكێن له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا و پێشڕه‌وییه‌كه‌یان راگرت.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا
له ١ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٩:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بكه‌ونه جموجۆڵه‌وه، بوونه‌ئامانجی هێزه‌كانمان. ١ داگیركه‌ر كه ئامێری بڕینی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵده‌گرت، به گولـله‌باران سزادرا و ئامێری بڕینی په‌یوه‌ندیش تێكشكێنرا. داگیركه‌رانی تر كه ویستیان ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌دا بكه‌ن له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرانه به نارنجۆك و چه‌كی ده‌ستی كرانه ئامانج. ته‌رمی داگیركه‌رێك له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندایه.
یه‌كی ته‌مموز كاتژمێر ١٦:٣٠دوای ئه‌وه‌ی كه داگیركه‌ران به ته‌قه‌مه‌ن گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودییان بۆردومان كرد و ویستیان به‌ره‌و پێش بچن، به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌ران درا. دوای ئه‌و چالاكیه داگیركه‌ران كشانه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ١ ته‌مووزدا تونێله‌كانی شه‌ڕ له ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی ئێف ئێم و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ١١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی كه به‌كارهێنراون بۆنی كولۆریان لێهاتووه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١ی ته‌مموزدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كۆكه‌ڕێ، چه‌مچۆ، شاخی هه‌كاری و شاخی ئامێدی له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
١ی ته‌مموز كۆكه‌ڕێ، كوڕه‌ژارۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران و ساجا ٢٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
یه‌كی ته‌مموز هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی و زه‌ڤكی سه‌ر به گاره و گوندی شی دینارته و گوندی دۆپالای سه‌ر به قه‌ندیل ١٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب