راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"ساڵی ٢٠١٧ كه ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست هێرشه‌كانی خۆی تێدا دژوار كرد، بۆ به‌رخودانی گه‌ریلایی ئێمه‌ش بووه یه‌ك له‌و ساڵانه‌ی كه گه‌یشته به‌رزترین ئاست. له باكور تا باشور هه‌موو شوێنێك گۆڕدرا بۆ گۆڕه‌پانی به‌رخودان و قاره‌مانێتی داستانی ئه‌نجامدران. هاوڕێیانمان ئازاد و به‌رخودان كه له سه‌رحه‌د گورزی دژواریان له دوژمن وه‌شاند، به بوێری و بڕیارداریی خۆیان له تێكۆشان، ئه‌ركی پێشه‌نگیان به شێوه‌یه‌كی به نرخ جێبه‌جێ كرد. به شه‌هیدبوونی خۆیشیان بوونه پاڵنه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و تێكۆشانی به‌هێزتر بۆ هاوڕێیانیان. ئێمه هه‌ر دوو هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنه‌وه و به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی یادی ئه‌وان بین.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئازاد سه‌رحه‌د
ناو و پاشناو: ئازه‌ر كایا
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك- باوك:فلیز- جه‌رجیس
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ته‌موزی ٢٠١٧/ سه‌رحه‌د
ناسناو: به‌رخودان دژوار
ناو و پاشناو: ڤه‌دات ئار
شوێنی له‌دایكبوون: ئیدر
ناوی دایك- باوك: حه‌لیمه- ئیسماعیل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئه‌یلولی ٢٠١٧/ سه‌رحه‌د
هاوڕێیانمان ئازاد و به‌رخودان كه رۆڵه‌ی قاره‌مانی سه‌رحه‌د بوون، به تێكۆشانی خۆیان بوونه به‌های كوردستان. سه‌ره‌تا له بنه‌ماڵه‌ی هێژایان و و هه‌روه‌ها له ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین. به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی شۆڕشی سه‌ربخه‌ین كه شه‌هیدان راده‌ستی ئێمه‌یان كردووه".
هـ . ب