هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بینای هه‌ده‌په‌ له‌ جزیر: چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كران

له‌ناوچه‌ی جزیری شڕنه‌خ هه‌ڵكوترایه‌ سه‌ر بینای هه‌ده‌په‌. ٥ كه‌س ده‌ستگیركران. پۆلیسه‌كان هه‌روه‌ها به‌ پێڵاوه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر به‌رماڵه‌كانیش.

 

پۆلیسه‌كانی تیمی تایبه‌تی تورك سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناكانی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی جزیر.

پۆلیسه‌كان له‌ ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا ده‌رگاكانیان شكاند و به‌ پێڵاوه‌كانیانه‌وه‌ به‌رماڵه‌كانیان پێشێل كرد.

له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی جودی، داغكاپی، نور و گوندی دیرسه‌كلی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵان. له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ره‌كاندا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌كه‌ مه‌سعود نارت، دایكی یاسه‌مین چكماز كه‌ له‌ ژێرزه‌مین له‌ جزیر كوژرا ئه‌سمه‌ر چكمازی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، عوسمان كوچوك، ماروز ئه‌ریس و شه‌ریف ئه‌لچیئۆغڵو ده‌ستگیر كران.

ئه‌و ٥ كه‌سه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌ گواسترانه‌وه‌.

 راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ریان، له‌به‌رده‌م بیناكه‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ده‌درێت.

هـ . ب