بە دیمەن

هێلین ئومێد: گەر دەوڵەت گۆڕانکاری نەکات، ئەوا جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەکەکە مەحاڵ دەبێت

هێلین ئومێد دەستنیشانی کرد گەر لە لایەنی دەوڵەتەوە هیچ گۆڕانکارییەک نەکرێت، ئەوا مەحاڵە بڕیارە وەرگیراوەکانی پەکەکە جێبەجێ بکرێت و گوتی: "گەر هەموارکردنەوەیی یاسایی نەکرێت ئەوا چۆن لە پرۆسەکەدا پێشدەکەوین!."

هەڵسەنگاندنی هێلین ئومێد

ئەندامی تەڤگەری ئازادی هێلین ئومێد پەیوەست بە ڕووداوەکانی دوای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بۆ مەدیا خەبەر تیڤی قسەیکرد.

هەڵسەنگاندنەکانی هێلین ئومێد بەم شێوەیە:      

 

"پێش هەموو شتێک ڕێز و خۆشەوێستی خۆمان و هاوڕێیانمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەردەبڕێن. لە کەسێتی هەڤاڵانمان فواد و ڕەزادا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە بەڵێنی خۆمان دووپاتەکەینەوە ئامانجەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

جەژنی قوربان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. مانگی حوزەیران مانگی فیداییانە. لە کەسێتی شەهیدی فیدایمان هەڤاڵ زیلاندا سڵاو لە هەموو فیداییەکانی پەکەکە دەکەم، جارێکی دیکە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە شەهیدانمان یاد دەکەمەوە.

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ئەنجام درا. پەکەکە لە کۆیی کۆنگرەکانییدا لەسەر بنەمای دیاریکردنی مێژوو ئەنجامی داوە و پراکتیزەی کردووە. کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەیش بۆ ئایندەی گەلانی ناوچەکە گرنگ و کاریگەرە. بە بڕیارە وەرگیراوەکانەوە ئەمە لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەردەکەوێت. پێویستە باش ئەمە لێکبدرێتەوە و تێیبگەین. لەمەدا بە بڕیارین و ناوەڕۆکی بڕیارەکانی کۆنگرەمان بەم شێوەیەیە.

هێشتایش گفتوگۆ لەبارەری کۆنگرەی ١٢ـەمینەوە دەکرێت. لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵدەدەین لە پرۆسەکە تێبگەین، ئەو بڕیارانەی دراون بەشێوەیەکی دروست پراکتیزە بکەین. پێویستە هەمووان بەشێوەیەکی درووست نزیکی کۆنگرەی ١٢ـەمین و بڕیارەکانی ببێتەوە و مانای درووستی پێبدەن.

لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆگەلی گرنگ لە ئارادان. هەمووان باس لەوەدەکەن کە پرۆسەکە چۆن گەیشت بە کۆنگرە، بڕیارەکانی کۆنگرە چۆن وەرگیران و چ کاریگەرییەکی دەبێت. دۆست و دژبەر و گەلەکەمان ئەم پرسیارانە دەکەن.

ئاشکرایە پرۆسەکە چۆن دەستیپێکرد و بەڕێوەچوو. لە مانگی تشرینی یەکەمەی ٢٠٢٤ەوە لەناو پرۆسەیەکی بەرفروانداین. قۆناغێکی لەوشێوەیە کە هەست و نیگەرانی زۆری لەخۆ ئاڵاندووە. بڕیاردارییەکی مەزنی گۆڕین و گۆڕانکاری لە ئارادایە. پەکەکە کە مۆرکی خۆی لە مێژووی ٥٢ ساڵەی کوردستان دا، کۆتای بە هەبوونی ڕێکخستنی خۆی هێنا. گۆڕانکاری لە بەرنامەی سیاسی و ستراتیژی خۆییدا کرد و کۆتای بە تێکۆشانی چەکداری هێنا. هەمووان لە هەوڵی تێگەیشتی ئەمەدان؛ شتەکان چۆن دەبێت و چۆن دەکەوێتەوە؟ دۆست و دووژمن لە هەوڵی تێگەیەشتن و کردنەوەی ئەم پرسیارگەلەدان.

وەک تەڤگەرێک کە کاریگەی لەسەر هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە، نەخشەڕێگەیەکمان داڕێژا. هەمووان هەوڵدەدەن بەگوێرەی ئەوە بجوڵێنەوە و تێیبگات و کاریگەری خۆی دانێت. ڕوونە هەندێک کەس هەیە دەوێت بە ڕاستی لە شتەکان تێبگات، بەڵام بێگومان هەندێکی دیکەش هەن بە زانایی یان نەزانییەوە شتەکان پێچەوانە بکەنەوە.

ئەوانەی هەوڵدەدەن بە زانابوون شتەکان پێچەوانە بکەنەوە هەموو ئەوانەن کە کرێخۆرەی جەنگن و هەوڵدەدەن گورز لە پرۆسەکە بدەن. هەوڵدەدەن شتەکە وەک شکستی پەکەکە نیشان بدەن. ئەوانەیشی هەوڵدەدەن بە درووستی لە شتەکە تێبگەن، گفتوگۆی ئەوەدەکەن کا داخۆ بەم گۆڕانکارییە مەزنەی پێشکەوتنی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕییەوە چ جۆرە ئەنجامێک بئافرێنن کە لەسودی گەلاندا بێت.

کاتێک لە ساڵی ١٩٩٨ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجام درا، دەوڵەتی تورک کەوتبووە نێو جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە. لە دۆخێکدا بوون دەیانگوت، 'تەنگاومان کردن، کۆتاییمان پێهێنان، کۆتاییان هات'. ڕێبەر ئاپۆمان لە دیمەشق دەرکرد، گیریانخوارد'. هاوکات ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵسەنگاندنەکانی پێش و پاشی ئەوە، وتی: لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە لە پڕۆسەیەکی چاوەڕوانکرابوو. تێکۆشان گەیشتبووە ئاستێک. بوونی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستاندا بینرابوو. ژیانەوەی نەتەوەیی، لەسەر بنەمای دیموکراتیکی نەتەوەی کورد بونیاتنرابوو، بەڵام کەموکوڕی لە وەڵامدانەوەی پرسی ئازادیدا هەبوو. لە چارەسەری سیاسی پرسی کورددا هیچ پێشکەوتنێک نەئافرێنرا.

بانگەوازە دەکەم بە دروستی، بە دڵسۆزییەوە لێکۆڵینەوە لەم مێژووە بکەن. ڕێبەر ئاپۆ چۆن گەیشتە ئەم پرۆسەیە، پرۆسەیەکی مێژوویی زۆر گرنگە. دابڕان لە چارەسەری دەوڵەتپارێزی لە ئەو کاتەدا دەست پێدەکات.

ئەو خاڵەی ئەمڕۆ گەیشتووە، ئەنجامی ئەو پرۆسەی ئامادەکارییەیە کە ڕێبەرێتی لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی پێکرد و لە دوای ٢٠٠٠ لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی قووڵتر بووەوە. بە گوتەی دژبەر 'چووینە دۆخێکی وەهاوە ئیدی ناتوانین ئەمە بکەین' ئەم پرۆسەیە شڕۆڤە ناکرێت. بە پێچەوانەوە هەنگاوێکی زۆر مەزنە کە کاریگەری خۆی هەبووە. هەنگاوێکە هەبوونی کوردانی پیشانداوە، کردوویەتی بە کارێکتەرێکی گرنگ. هەنگاوێکە کە وەڵامی پرسیاری پێکەوە ژیانی ڕاستی نەتەوەیی کوردانی لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە دەداتەوە. ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دراون، ڕێگە بۆ بۆ ئەمە دەکاتەوە.

لەم دواییانەدا بە نزیکەی هەمووکەسێک لەسەر ڕاستی پەکەکە و کوردان سیاسەت دەکەن. ئەمەش لە سووریا، ئێران، عێراق و تورکیادا هەیە. هاوسەنگییە ناوخۆییەکانی تورکیاش پەیوەستی هەڵوێستی پرسی کوردە. کارە دژە دیموکراتیکیە ناوخۆییەکان، سەرهەڵدانی فاشیزم، فشار، زۆرداری، قەیرانی ئابووری و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی ناوخۆیی پەیوەندییان بە تێکۆشانی ئێمە و ڕێبازەکەیەوە هەیە. بە گۆڕینی ئەمە، ئێمە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕین. چارەسەری دیموکراتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە لایەنی تێکۆشانی دیموکراسیی جیهانییەوە دەبێتە هەنگاوێکی مەزن. لە نێو ئەم پرۆسەیەداین. بەڕاستی جێی تامەزۆرییە، لە نێو پرۆسەیەکی وەهاداین کە ڕێگە بە نوێبوونەوە دەدات.

ئەم پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکارییەمان وەک ئەنجامی ئامادەکارییەکی مەزنی ڕێبەرەکەمان بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ هەڵدەسەنگێنین. دەبێت کۆمەڵگە و ڕۆشنبیرانی تورکیا باش لەم پرۆسەیە تێبگەن. ئەمەش بەهۆی سەختی و تەنگاوییەوە نییە، بە پێچەوانەوە هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە.

ئەگەر ئەمە تێنەگەیشتن، نادادپەروەرییەکی مەزن دەکرێت و پرۆسەکە دەکەوێتە دۆخێکی سەختەوە. ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەش لە نزیکایەتییەکی وەهادا نین کە هیوای لەسەر دەوڵەت هەڵبچنین. ڕێبەر ئاپۆ بە توندی ڕەخنە لەم بابەتە دەگرێت. کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت خۆی خۆی ڕێکخستن بکات، ببتە هێز، لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک پێشکەوتن بئافرێنێت. ئازادی ژن، مافی شوناسیش بەم شێوەیەیە. هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە پرۆسەی تێکۆشانەوە هەیە. گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە دەکەین، گۆڕانکاری لە شێوازی تێکۆشانماندا دەکەین. دەبێت لەم بابەتە تێبگەن، بەڵام ئێستا دۆخێکی وا هەیە. بەڵێ، هەنگاوی پێویستمان ناوە. ڕێىەرێتیمان بە جدییەتێکی مەزنەوە لە بانگەوازەکەی باخچەلی ٢٣ی تشرینی یەکەم نزیک دەبێتەوە. مانایەکی مەزنی پێدەبەخشێت و بەم شێوەیە لێی نزیک دەبێتەوە. گوزارشت لەو لایەنە دەکات کە زۆرترین دژی ئێمە بوو. ئەم لایەنە دوای دامەزراندنی کۆمار بۆ بەرەوپێشبردنی نەتەوەپەرەستی تورک دروست بوو. دەڵێن بونیاتنەر و بیناسازی نەتەوەپەرەستی تورکەکانە. کاتێک لە لایەنێکی وەهاوە بانگەوازێکی بەمجۆرە دەکرێت، لە لایەنی تورکیادا خاڵیکی جدی شکست هەیە. ڕێبەرێتی بەهایەکی زۆری پێدا. هەروەها هەوڵماندا لێی تێبگەین. لە بەرنامەکانی پێشووشدا باسمان کردبوو. ئایا چی دەبێت؟ بەڵام زۆر گرنگ بوو. پاشان باسی ئاشتی نێوان کورد و تورکی کرد و گوتی "تورک بەبێ کورد، کوردیش بێ تورک نابێت". واتا گوزارشتکردنمان لە کوردان هێژا بینی. ڕێبەرێتیمانیش بەو شێوەیەیە بینی. بەم پێیە ئێمەش هەنگاوی پێویستی بەپەلەمان ناوە. واتا قسەکانی باخچەلی؛ با سیاسەت بکەن، با ئۆجالان بێت لە پەرلەمان قسە بکات، سوود لە مافی هیوا وەربگرێت. ئەم قسانەی هێشتا ماون. واتا پرۆسەکە بەم شێوەیە دەستی پێکرد.

لایەنی دەوڵەت بێ وەڵام مایەوە. وەک بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی مایەوە. هێشتا هیچ پێشکەوتنێک لە مافی هیوادا نییە. تەنانەت وەزیری دادیش هاتە دەرەوە، نەیدەزانی چی بڵێت و نەیدەزانی ڕێگە بۆچی بکاتەوە، لە سەرلێشێواوی ڕاگەیاندراوێکی دا. لەبارەی یاساکە ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی کە لە یاساکەماندا نییە. دەمەوێت ئەمە بڵێم، بێگومان هەنگاوی پێویستمان ناوە. بۆ نموونە ئەوە نییە دەستمان لە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداریمان هەڵگرتبێت، نزیکەی هەمان هەنگاوەکان نرا. ئێستا ئەو قۆناغەی پێی گەیشتووین، هەنگاومان ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو شتانە. بەهیوای ئەوەی هەموو شتێک بەپێی خواستی ئێمە ئەنجام بدرێت. وەک دەڵێن پێشوەختە هەموو شتێک دیاری ناکەین. لە بەرانبەرماندا دەوڵەتێک هەیە، سیاسەتی خۆی هەیە. ئەگەر گۆڕانکاری لەمانەدا نەکرێت، جێبەجێکردنی بڕیارەکانمان بە دی نایەت. با تا سبەی بڵێین سیاسەتی دیموکراتیک دەکەین. تاوەکو ڕێگەی ئەمە نەکرێتەوە چۆن ئەمە ئەنجام بدەین. ئەگەر سەرڕاستکردنەوەی یاسایی نەکرێت چۆن بەرەو پێشەوە دەڕۆین؟ کاتێک ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە ئیمراڵی زیندانی کراوە، چۆن ئەمە بەدی دێت؟ مەبەست تەنها ئیمراڵی نییە، سیستەمی ئیمراڵییە. تا ئێستاش چاوپێکەوتنەکان لەسەر بنەمای ڕێپێدان بەڕێوەدەچن. واتە چاوپێکەوتن بە ویستی ئەوانە. ئەگەر مۆڵەتی دا ئەوا دەڕۆن، ئەگەر مۆڵەت نەدەن ناچن. گوتمان لەسەر بنەمای ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەببات هەنگاو دەنێین.

لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی. ئەگەر لە بەرامبەریدا مافی هیوا هەبێت، پێویستە یاسا دەربکرێت. یانی ناتوانن وەها بڵێن. ئێستا دۆخی تورکیا بەو شێوەیە نییە. لایەنی دەوڵەتی، ئاکەپە-مەهەپە لە دۆخێکدا نییە کە بڵێت ئێمە دەسەڵاتمان نییە ئەمە جێبەجێ بکەین. هەر بڕیارێکیان بوێت دەتوانن بیدەن. منیش ئەوەش ناڵێم. بێگومان لایەنی جیاواز، بەشی جیاواز هەیە. بەڵام حکومەتی تورکیا هەموو شتێک لە دەستی خۆیدایە. ئەگەر هەنگاوەکان بەم ئاراستەیە نەگیرێتەبەر، ئەمە بەهۆی خواستی خۆیانەوە ڕوودەدات. ئەوەی ئێمە دەیڵێین روون و دیارە. پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

لە ڕاستیدا، لەلایەن باخچەلیەوە سەبارەت بە بانگەوازییەکە هەندی هەولدان هەبوو. بەڵام هەوڵەکان بەس لە گوتندا دەمێننەوە. ئێمە دیسان مانا دەدەین. لە تورکیا، پاش دامەزراندنی کۆمار، بۆ شکستهێنان بە تێکۆشانی ٥٠ساڵەی ئێمە و بنیاتنانی شۆڤێنیزمێکی قووڵ دامەزرا. لە ڕاستیدا لەسەر تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد بۆ شکاندنی ئەمە لە مێشکی کۆمەڵگای تورکیادا درۆیان دروستکرد، ئەو لێدوانانەی دەولەت باخچەلی داویە بەڕاستی مانادارن. هەندێ شت دەگۆڕێت. هەروەها بۆ هەڵسەنگاندنەکانی مێژوودا ئەمە دەڵێم. وتەکانی دەوڵەت باخچەلی دەرکەوت "یەک لە بزمار بدە، یەک لە ناڵ بدە". لەگەڵ ئەوەشدا دیسان ئەمە گرنگە ئەو دەڵێت: "بەبێ کورد تورک نامێنێت، کورد بەبێ تورک نامێنێت". ئەمە ڕاستی کۆمارە کە ئەو باسی کرد: "دەوڵەتی تورک تەنها لە تورکەکان پێک نەهاتووە". ئەم لێدوانه به واتای قبووڵکردنی بوونی کوردە لەو کاتەدا دەبێت مافە دەستووری و یاساییەکان هەموار بکرێتەوە. دەبێت لە دەستووردا دانی پێدا بنرێت. با بڵێم ئەمانە بەس ئێستا لە قسەماوەتەوە. هەروەها باسی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان هەیە.

من باسی ئەمە دەکەم، لە تورکیا هیچ کێشەیەک گرنگتر لەم کێشەیە بوونی نییە. ئەگەر پەرلەمان بیەوێت، پێویستە گرنگی بەم کێشەیە بدات. پەرلەمان ئەوەندە سەرقاڵی بابەتی پوچ و بێ مانا بووە کە هیچ کاریگەرییەکی ناماوە. ئایا ئەمە بە ئاگاداری یان نەزانینەوە دەکرێت پێویستە باسی لێوە بکرێت. ئەڵبەت ئەمە بە سیستەمی سەرۆکایەتیەوە بووە زیاتر.بەڵام  هێشتا پەرلەمان بوونی هەیە و نوێنەرایەتی گشتی تورکیا دەکات. پرسی کورد کە لە سەرووی حیزبەکانەوەیە، چارەسەری پرسی کورد و ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ بگیرێنەبەر نابێ بەتەنها بۆ ئاکەپە و مەهەپە بەجێبهێڵرێت، لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە چارەسەر ناکرێت. ئەمە پرسێکی گشتی تورکیایە. پێویستە پەرلەمان تێدا ڕەوڵی سەرەکی بگێڕێت. بۆیە هەر لە سەرەتاوە ڕێبەرایەتیمان و ئێمە پێشنیارمان کرد کە بەپەلە لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دابمەزرێت. سەرەتا پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە، هەروەها دەم پارتی هەروەها پارتەکانی تریش دەیانەوێت کۆمیسیۆنێک دابمەزرێت و دەست بەکارەکانی بکات. بۆچی ئەم کارە ناکەن؟

هەروەها ئێمەش ئەم پرسیارە دەکەین. بۆچی دەست بەکار نابن؟ باخچەلی لەسەر ئەم پرسە بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە لێدوانی ڕوونی دا. ئێستان بەس ئاکەپە ماوە. ماوەیەک ئاکەپە نەیدەویست. من ئەو ئەنجامەی کە ڕوودەدات باس دەکەم. هەندێک لە حیساباتی بیرکاری دەچوو، بەڵام ڕاستیەکە ئەمە نیشان دەدات. ئەڵبەت هەمووی ئاکەپە نییە، لایەنێکی ناو ئاکەپە هەیە کە نایەوێت پرۆسەکە بەو ئاراستەیەدا بڕۆات و دەیەوێت شەڕ بەردەوام بێت. لە ٢٠ساڵی ڕابردوودا لایەنێکی ڕانت خۆر سەریهەڵداوە. لە میدیاکانیانەوە تا سەرمایەدارەکانیان، ئەمە راستیە لە وێنەی سیاسی ئاکەپەدا دەبینرێت. هەندێک کەس هەن لە ڕاگەیاندنەکاندا بەم شتەەوە گیرفانیان پڕ دەکەن و نانی پێوە دەخۆن. کورد و پەکەکە بە تاوانبار دەناسێنن و بەمەوە ڕانت خۆری دەکەن. کەرتی تایبەت لە سەردەمی ئاکەپەدا گەشەی کرد. جاران بەدەست سوپاوە بوو، بەڵام ئێستا کەوتۆتە دەستی کەرتی تایبەت. نموونە بەیرەقدار، بەکورتی لایەنێکە کە نایەوێت شەڕەکە بوەستێت، لەڕاستیدا دەیانەوێت پەکەکە بەردەوام بێت لە شەڕ. دەتوانم بڵێم وێنەیەکی وا لە کۆمسیۆن دەبینین. پێدەچێت ئاکەپە نەتوانێت بەرەنگاری گوشارەکانی کۆمەڵگا و سیاسەت بێتەوە و کۆمیسیۆنێک پێکبهێنێت. کۆمسیۆن چی دەکات؟ هەموو یاسای پێویست دەردەکات. لەسەر چارەسەری گفتوگۆ ئەنجام دەدات و پرسەکە دەکاتە پرسێکی کۆمەڵایەتی و بەدواداچوونی بۆ دەکات. هەروەها ئەگەر پێویست بکات کۆمیسیۆنی بۆ ئامادە دەکات.

ئەوانەی پێکەوە سەیری مێژوو ناکەن بەهەمان شێوە ناتوانن پێکەوە سەیری داهاتوو بکەن. بە واتایەکی تر پێناسەی ئێمە بۆ مێژوو و پێناسەی تورکیا وەکوو یەک نین. دەبێت پێکەوە سەیری مێژوو بکەین. دەبێت ۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکرێت. بەڵام ئێستا ئامێری سەرەکی ئاکەپە بۆ ئەم مەبەستە چییە؟ دەڵێت؛ کە هاتمە سەر دەسەڵات، دانم بە بوونی کورددا نا، هەموو مافەکانی کوردم پێدا، لەڕووی چارەسەری پرسی کوردەوە هیچ شتێک نەماوە بیکەین. گەلی کورد بنیاتنەری بنچینەیی کۆمارە، بەڵام هیچ گەرەنتییەکی یاسایی بۆ کورد بوونی نییە. چونکە تێڕوانینی ئەوان سەبارەت بە مێژوو کێشەی هەیە. دەسەڵاتدارانی تورکیا مێژوو بەو شێوەیەی کە هەبووە سەیر ناکەن. بەڵام دەبێت پێکەوە سەیری مێژوو بکەین. هەتا پەیوەندی نێوان کۆمەڵگاکان لەسەر بنەمای پەیوەندی و هاوپەیمانی بنیات بنرێت.

هەروەها ئێستا ناوی پڕۆسەکەیان ناو ناوە چی؟ "تورکیایەکی بێ تیرۆر". ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەم چەمکە ڕەتدەکەینەوە. چونکە پەکەکە ڕەوایترین تێکۆشانی گەلی کوردە. ئەگەر تێکۆشانی ٤٢ساڵەی گەلی کورد نەبوایە، ئەمڕۆ کەس باسی کورد و چارەسەری نەدەکرد. بە واتایەکی تر ئەمانەش دەبێ وەکوو خۆی سەیری بکرێت. دەرکەوتنی پەکەکە کاردانەوەیە بەرامبەر بە نکۆڵی و پاکتاوکاری دژی گەلی کورد. گەلی کورد ڕاستیەکان دەزانێت، ئاگاداری هەموو شتێکە. بەڵام کۆمەڵگای تورکیا، چونکە هۆشیارییەکەی شێواوە، وەک شێت مامەڵەی لەگەڵ کراوە، ناتوانێت بەرگری لە مافەکانی بکات. چونکە مێژوو ناناسێت. بە کورتی، بە دڵنیاییەوە دەبێت وشەی "تیرۆریست" بگۆڕدرێت و بەکار نەهێنرێت. لەمەش زیاتر دەبێت پێکەوە چاومان لە داهاتوو بێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا بە ئاسانی خوشک و برایەتی بەدی دێت. ئەگەر ئەو جیاوازییانە بەردەوام بن خوشک و برایەتی لەسەر چی بنیات دەنرێت؟ لەسەر بنەمای هۆشیاری هاوبەش دەبێت. کورد بە ڕەچەڵەک ئاریاییە، تورک ئۆراڵ-ئاڵتاییە. بەڵام ئێمە دەڵێین دەتوانین پێکەوە نەتەوەیەکی هاوبەش بنیات بنێین، داهاتوومان پێکەوە لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی تورکیا بنیات بنێین.

 کورد و تورک لە ڕابردوودا پێکەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و پێکەوە ژیاون. ئێمە هەموو ئەمە دەبینین. بۆیە ڕێبەر هەمیشە باسی مێژوو دەکات، باسی ئەلپ ئەرسەلان و سەلجوقیەکان دەکات. پێویست ناکات ئەمانە پێچەوانە بکەینەوە. کورد و تورک پێکەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. ناتوانن بڵێن بۆچی لە ساڵی ١٠٧١دا دەرگای ئانادۆڵمان بەڕوویاندا کردەوە. ئەمە ڕاست نییە. ئەم پرۆسەیە شەپۆلێکی ڕەگەزپەرستی لەگەڵدایە کە لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بنیات نراوە. دەبێت کۆمسیۆن چارەسەرێک بۆ ئەمانە بدۆزێتەوە. کۆمیسیۆن نەک هەر هەنگاوی کردەیی دەدۆزێتەوە کە دەبێ بنرێت، بەڵکو چارەسەری هەمیشەیی بۆ ئەمەش دەدۆزێتەوە. ئەوەی لە سەرەتای کۆماری تورکیادا ئامانجیان بوو، دامەزراندنی شێوەیەکی توندی ڕەگەزپەرستی بوو. بەڵام لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون. ئێستا بۆخۆیان ئەمەیان قبووڵە دەڵێن ئێمە سەرکەوتوو نەبووین. با پێکەوە سەدەی ٢هەمی کۆمار بنیات بنێین. ئێمەش قبووڵی دەکەین. بەڵام لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک و هاوبەش بنیات بنرێت.

هەروەها پرسی چەک دانان پرسێکی بنەڕەتیە. ئەمە ئەو پرسە زێڕینەیە کە هەمووان زۆرترین سەرەنجیان لەسەرە. هەنگاوی پێویست لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا نرا، کۆنگرەکەمان بڕیاری پێویستی وەرگرت. گرنگترین شت کۆتاییهێنان بوو بە تێکۆشانی چەکداری دژ بە تورکیا. ئەم بڕیارە دراوە و جێبەجێ دەکرێت. دوای یەکەم بانگەوازی ئاگربەستمان ڕاگەیاند، بەڵام ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە. هەروەها جموجۆڵی سوپای تورکیا لە زۆر ناوچە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە. هێرش بۆ سەر تونێلەکان بەردەوامە، تەنانەت شەهید دراوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر هەپەگە- نەڕەچە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. ڕاستییەک هەیە کە سوپای تورکیا پێداگری لەسەر شەڕ دەکات. سوپا بە تەنیا بڕیار نادات، هەڵوێستی ئیرادەی سیاسی لە پشتە. ڕوانگە و خواستی دەوڵەتی تورکیا نیشان دەدات. ئەم دۆخە لای هەمووان نیگەرانی دروست دەکات.

بەبێ ئەوەی هەنگاوێکی سیاسی بنرێت، هەتا گەرەنتی ماف و یاسایی بەدی نەیەت، سەپاندنی چەکدانان، سەپاندنی تەسلیمبوونە. دەوڵەتی تورک ئەو هەموو ساڵە شەڕ دەکات، بەڵام هێشتا پەکەکەدا ناناسێت؟ ئایا نازانێت لە ناو پەکەکەدا تەسلیمبوون نییە؟ پەکەکە لەسەر بنەمای هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز دامەزراوە. ئەوان نەیانتوانی بەرخۆدانی زیندان تەسلیم بکەن؛ ئەوان پارچە پارچە خۆیان تواندەوە. ئەمڕۆ هەڤاڵانمان لە زۆربەی تونێلەکاندا بە ئیرادەیەکی بەرزی مرۆییەوە شەڕ دەکەن. پەکەکە و تەسلیمبوون پێکەوە ناگونجن.

مادام ئەمە دەزانن بۆچی داواکارییەکی وەها دەسەپێنن؟ ئەگەر نازانن زۆر بێ کەڵکن، ئەگەریش دەزانن، یانێ دەیانەوێت پرۆسەکە هەڵوەشێننەوە.

بەو ڕەنج و تێکۆشانێکی وەها گەورەوە، بەتایبەتی ئەو پرۆسەیەی کە بە هەوڵدانی گەورەی ڕێبەر پەرەی سەندووە، دەیانەوێت ئەو جۆش، و چاوەڕوانیەی لە کۆمەڵگای تورکیا و کوردستاندایە و ئەو پشتیوانیەی کە دروست بووە، دەیانەوێت لەناوی ببەن. ئێمە بۆ ئایندەی تورکیا هەوڵ دەدەین بەرەو سەردەمێکی نوێ هەنگاو بنێین. بەڵام هێشتا دەوڵەت بە شێوازی ساڵانی ١٩٩٠ بەسەر هەرێمەکانی گەریلادا بڵاڤۆک بڵاو دەکەنەوە و داوای تەسلیمبوون لە گەریلا دەکەن.

پێشتر بە ئێف١٦ بۆمببارانیان دەکرد، ئێستا بڵاوکراوە دەنێرن. ئەم بڵاوکراوە نیگەرانییەکان پەیوەست بە پرۆسەکە قووڵتر دەکاتەوە، لێپرسینەکان زیاد دەکات. چونکە پڕۆسەکە بە خێرای پێشکەوت کۆمەڵگەی کورد نیگەرانە. کوردان لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە شوناس، شکۆ و متمانەی بەخۆبوونیان قازانج کرد. ئەگەر ئەمڕۆ لەلایەن گەلانی دیکەوە دەبیندرێن، ئەوا ئەمە لە سایەی شەڕی شکۆدارانەوەیە.

کەس ناتوانێت بەم شێوەیە چەکمان پێ دابنێت. نابێت کەس ئەمە وەک کشانەوە تێبگات. بڵێین شەڕڤانان چەک دادەنێن، چی ڕوودەدات؟ ئەمانە مرۆڤانێکن کە ئایدیاڵیان هەیە. پێشنیارەکانی سیستەم ڕەتکراونەتەوە، مرۆڤانی ئایدیالیستن کە دەیانەوێت ژیانێکی نوێ و جیهانێکی نوێ بونیات بنێن.

تاوەکو ئەو پرسانە تاوتوێ نەکرێن، هەلومەرج بونیات نەنرێت، با چەک دابنرێن، تەسلیم بوون، زیندانیکردن و ئەو جۆرە سەپاندنانە بە تاوان هەژمار دەکرێن. ئێمە تاوانبار نین. ئێمە ئەندامی تەڤگەرێکین کە لە مێژوودا تێکۆشانێکی ڕەوا بەڕێوەدەبەین. کەس ناتوانێت وەها نزیکی ئەندامێکی ئاپۆیی و پەکەکە ببێتەوە.

نزیکایەتی و تاوتوێ بەمجۆرە تەندروست نین. لەبری ئەمە دەبێت لە تورکیا پەرەپێدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئەوانەی دەیانەوێت تورکیایەکی نوێ بونیات بنێن، سەرچاوەی پرسەکە و چارەسەری تاتوێ بکەن. با بڵێین چەکمان داناوە. ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، گروپی جیاواز سەرهەڵدەدەن. پرسی چارەسەری خۆی دەسەپێنێت. پرسەکانی کۆمەڵایەتی هەمیشە لە چارەسەری خۆیاندا دەگەڕێن، دەرکەوتنێک دەبینن، تەقینەوەیەک بە دی دێنن. ئەگەر بیانەوێت هەمان شت دووبارە نەبێتەوە، پرۆسەیەکی تەندروست دروست ببێت، تورکیا و کوردستانێکی نوێ دروست ببێت ئەم نزیکایەتییە گرنگە.

کاتێک هاتمە ئەم بەرنامەیە، گروپێک لە گەریلای ژنی گەنج لەگەڵم بوون. لێم پرسین: "چەک دادەنێن؟ وتیان: هەرگیز هەرگیز وازناهێنین". ئایا چ هەڵومەرجێک قبوڵ دەکەن؟ هەڤاڵ دڵژین وتی: "دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان بەدی بهێنرێت. دەبێت ڕێبەرێتیمان ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەببات." داواکاری دووەمیان کۆمیسیۆنی پەرلەمانە. دەبێت تورکیا ئەمە تاوتوێ بکات. سێیەمیان دانپێدانانی شوناسی کوردە. دوای ئەم هەموو تێکۆشانە، دەبێت شوناسی کوردی بگاتە سەقامگیری یاسایی.

ئەمڕۆ ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا لە هەڤاڵێکمان بپرسن هەمان وەڵامیان دەست دەکەوێت.

کەموکوڕی سەرەکی یاسا بنەڕەتییەکان تاوەکو ئێستا نەبوونی دیموکراتیزەکردن بوو. زۆربەیان بەرهەمی کودەتاکان بوون. یاسا بنەڕەتییەکان لە سەرەوە سەپێنراون، لە گەل دابڕێنراون. ئەگەر بڕیار بێت یاسایەکی بنەڕەتی نوێ دابنرێت، دەبێت ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بێت و بە شێوەیەکی دیموکراتیک شێوە بگرێت. دەبێت بە بەشداری هەموو بەشەکانی تورکیا، لە گفتوگۆ و پەیوەندیکردندا بونیات بنرێت. کەموکوڕی سەرەکی یاسا بنەڕەتییەکان تاوەکو ئەمڕۆ بونیات نانەوەبوو لەسەر بنەمای نەتەوەیی تورک لەسەر بنەمای عوسمانی بونیات نرابوو. ئەمەش سەرچاوەی خۆی لە سەپاندنی زۆردارییدا وەردەگرت.

لە دەستووری ساڵی ١٩٢١ خاوەن جێیەکی خۆبەڕیوەبەرییە. چونکە ئەو دەستوورە لە سەردەمێکدا بە دی هات کە تێکۆشانی ڕزگاری، تێکۆشانی ئەنادۆڵ زۆر زیندوو بوو و دینامیکی تورکیا هێشتا زۆر بەهێز بوو. ئەگەر هەڵە نەبم، مستەفا کەمال وەک نوێنەری قارس بەشداری کۆنگرەی ئەرزرومی کرد. هەرێمێکی کوردان. واتا شوناسی کورد ڕەت نەکرایەوە، بۆ گەلانی دیکەش ڕاستییەکی وەها هەیە. بونیاتنەرانی ئەتنیک لە تورکیا، بونیاتنەرانی باوەڕی زیندو، خاوەندارێتی لە پرۆسەی دەستووری ساڵی ١٩٢١ دەکەن، بەڵام لە دەستووری ساڵی ١٩٢٤ تاوەکو ئەمڕۆ، لە هەموو دەستوورەکاندا شوێنەواری کودەتاکان دەبینرێت.

هەربۆیە نابێت یاسای بنەڕەتی لە سەرەوە دروست بکرێت، دەبێت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بونیات بنرێت. هەندێک بەش یاسا بنەڕەتییەکان وەک بەڵگەنامەیەکی نەگۆڕ دەبینن، بەڵام ئەم بەڵگەنامانە لەلایەن کۆمەڵگەوە، لەلایەن مرۆڤەکانەوە بونیات دەنرێن. ئەوکات هەلومەرجەکان جیاواز بوون، هەلومەرجەکانی ئێستاش جیاوازن. داڕمانی عوسمانی، دابەشبوونی گەلان لەسەر بنەمای نەتەوەپەرەستی، دەرفەتێکی بەرتەسکی پاراستنی دروستکرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەستووری بنەڕەتیش دروستکردوە، بەڵام ئەمڕۆ جیهان، هەرێمەکە و مرۆڤایەتی گۆڕاوە؛ ئەم چەقبەستنە دواکەوتووییە. پێداگری لە دۆخی ئێستادا دواکەوتووییە.

چارەسەری پرسی کورد، چارەسەری دەستووری بنەڕەتی و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتییە. دەبێت زۆر بەش بەشێوەیەکی تەندروست بەشداری بکەن، پشتگیریی بکەن، خاوەندارێتی لێ بکەن، تاوتوێی بکەن و بەڕێوەی ببەن. بەو کۆمیسیۆنە ١١ کەسییەی کە لە لایەن ئاکەپەوە بونیاتنراوە، دەستووری بنەڕەتی دروست نابێت. ڕەنگە ئەم کۆمیسیۆنە ڕەشنووسێک دروست بکات، بەڵام دەبێت پێکهاتەی کۆمەڵگە و سیاسی، ڕاستی و دەوڵەمەندی کۆمەڵگەی تورکیا نیشان بدات. ئایا ١١ کەس چەندو گوزارشت لە تورکیا دەکەن؟ ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ڕژێمێکی دەسەڵاتداری سەرۆکایەتی هێشتا کاریگەرە. نیشاندەی ئەوەیە زیهنییەتی ئیتحاد تەرەقی بە ئێستاشەوە کاریگەری لەسەر تورکیا هەیە.

گۆڕەپانی سیاسی تورکیا هەستی پێدەکات. ئەوەی ڕوودەدات ئەرێنی نییە. لە پرۆسەیەکی وەهادا کە هەوڵی ئەوە دەدەین دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکەینە ڕۆژەڤ، ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە لە دژی جەهەپە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەکە دادەنێت. با بڵێین ئەگەر تاوانێک یان سەرپێچییەک هەبێت، بێگومان پێویستە تێکۆشان هەبێت، بەڵام وێنەکە لەوە زیاترە. هێرشێکی توند و جدی لە دژی جەهەپە هەیە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەم پرۆسەیە دەبێت.

ئێمە لێپرسینەوە دەکەین: ئایا دەیانەوێت ئەم ئەم پرۆسەیە کۆنترۆڵ بکەن؟ جەهەپە و لایەنەکانی دیکە هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرۆسەکە دەربڕیوە. ئەگەر دەنگێکی بەهێزتریش دەرکەوتبایە، ڕەنگە خوازیاری ئەوەبن ڕێگری لەمە بکەن. ئەمە پێشبینییەکە، هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام گومانێکی وا هەیە.

جەهەپە تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی دیموکراتیزەکردنی تورکیادا خەباتی نەکردووە. هەرچەندە پێناسەی دیموکراتیزەکردن بەکاردەهێنێت، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکات کە پارتی دامەزرێنەرە و پابەند بووە بە سیاسەتە شەڕی دەسەڵاتداریی ئێستاوە. بوو بە هێزێک کە ئاکەپە لەسەر پێی خۆی دەهێڵێتەوە. نەک هەر ئێمە، ئەردۆغانیش ئەمە دەڵێت. دەڵێت "باشە ئۆپۆزسیۆنێکی وا هەیە". ئۆپۆزسیۆنی جەهەپە ئاکەپەی لە خۆگرت.

ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، ئایا تێکۆشانی دیموکراسییە، یان شەڕی دەسەڵاتدارییە؟ لە لایەنی جەهەپە و ئۆپۆزسیۆن شەڕێک لەسەر بنەمای دیموکراتیزەبوون نییە. لەم خاڵەدا دەبێت ئەوەش ڕوون بکەمەوە: گوتارەکانی وەک کوردان ڕێککەوتنی لەگەڵ ئاکەپە کردوە. دەم پارتی وەڵامی ئەمە دەداتەوە. کورد بەشداری هاوپەیمانی جمهوری دەبن، بانگەشەی ئەوە هەیە کە لە تەنیشت ئاکەپە دەوەستێت. دۆخێکی وەها نییە.

وەک تەڤگەری ئازادی کورد هەڵوێستی ئێمە ڕوونە: هەرکەسێک بەڕاستی تێکۆشانی دیموکراتیزەکردن بکات، ئێمە لە پشتیەوە دەوەستینەوە. بابەتەکە ئەمەیە. ستراتیژی جەهەپە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنە. هەڵوێستێکی نییە کە چارەسەری بۆ پرسەکانی تورکیا بدۆزێتەوە.

لە ڕووی مێژووی تورکیاوە لە وەرچەرخانێکی ئەرێنیداین. هەوڵ دەدەین ئەم پرۆسەیە ئەرێنی بکەین. جەهەپە دەتوانێ لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. وەک پارتێکی دیموکراتیکی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بوونی کورد بگاتە سەقامگیری دەستووری بنەڕەتی، بۆ ئەوەی پرسەکە لەسەر بنەمای یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێت، دەبێت بە پێی پارتە ڕاستەکان زیاتر بەرەو پێش بچێت. هەروەها یەکێک لە بەرپرسە مێژووییەکانی ئەم پرسە جەهەپەیە.

ڕاگەیاندراوەکانی ئۆزگور ئۆزەل پەیوەست بەم پرسەوە نەرێنی نین. دەڵێت کە پشتگیری لە پرۆسەکە دەکات، کە کاتێک مێزێکی دیموکراتیک دابنرێت بەشداری دەکات. ئەمانە بەنرخ و مانادارن. ئاکەپە هەوڵدەدات لەم پرۆسەیەدا بەرژەندی بە دەستبهێنێت. دەنگەکانی کەمی کردوە، دەیەوێت جارێکی تر کوردان قازانج بکات. گەلی کورد ئازادیخوازە و بەدوای نوێبوونەوەدا دەگەڕێت. دینامیکەکانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک ئەمەیە.

ئەمە بابەتی تورکیایە نەک پارتەکان. هیچ ڕێکەوتنێکی لەو شێوەیە لەگەڵ هیچ پارتێکدا نەکراوە. بابەتێکە لە پارتەکان تێدەپەڕێت. واتا باس لە شتێک دەکەین کە بە چارەنووسی گەلانی تورکیا پەیوەندیدار دەکات، چارەنووسی چینی ڕەنجدەرانی تورکیا پەیوەندیدار دەکات. هەربۆیە پێویست بە گفتوگۆی لەو شێوەیە ناکات.

"ئایا ئیمامئۆغڵو لە ژوورەوە دەبێت و ئۆجالان لە دەرەوە دەبێت؟"، ئەمە مشتومڕێکی زۆر دواکەوتووانەیە. ئەو دوو شتە جیاوازن. ڕاستی ئیمامئۆغڵو شتێکە، حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ زۆر جیاوازە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلێکە. ڕێبەری ئازادییە. باسی ڕێبەرێتییەک دەکەین کە ٢٧ ساڵی لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادا بەسەر بردووە. لە ڕاستیدا هەندێک مشتومڕ هەیە کە پڕۆسەکە زۆر دوادەخات. ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەمانە.

لەم شەڕەی دەسەڵاتدارییدا نابینە لایەنگر، گەلەکەمان نابێت. دەردی ئێمە جیاوازە. دەردی ئێمە بونیاتنانی تورکیایەکی نوێیە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، بە دی هێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە.

هاوشێوەی ئاکەپە لە ناو جەهەپەیشدا یەکگرتوویی نییە

لە کاتێکدا گەر ئاکەپە بە یەکگرتوو نابینین ئەوا بۆ جەهەپەیش هەمان شت ڕاستە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئەزموونێکی گرنگی دیموکراسی لە هەیکەلێتی جەهەپەدا هەیە. لە ڕاستیدا کەسانێک هەن باوەڕیان بە دیموکراسی تورکیا هەیە، لیبراڵ دیموکراتەکان. بەشێک هەیە کە دەیەوێت تورکیا بگاتە پێوەرێکی دیاریکراو. بەڵام بەشێکی ناسیۆنالیستی و شۆڤێنی و ناسیۆنالیستیش هەیە.

لەم چوارچێوەیەدا کەمێک بە جیا لە هێڵی ئۆزگور ئۆزەل دەکۆڵینەوە. بەڵێ بەجیا ڵێکۆڵینەوەی دەکەین. لانی کەم لە ئێستادا وا دەردەکەوێت. لە ڕاستیدا ئەوانەی لە هێڵی کلاسیکی جەهەپە دروست بوون لە کۆمار پارێزوانی دەکەن، ئەوانەن کە نایانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. لە نێویاندا سەرمایەدار و گرووپە بەرژەوەندیخوازەکانی دیکەش هەن. واتە دەیانەوێت دۆخی نەتەوەیی تورکیا بەردەوام بێت. ئێمە دەڵێین نابێ بە شێوەیەکی گشتی بەوجۆرە نزیک ببنەوە.

هەندێک دوگماتیک هەن کە هەموو شتێك لە چارەسەری دەوڵەتدا دەبینن

ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەو گروپە دیموکراتیک، چەپ و سۆسیالیستانەدا کە لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵیان ئەم گفتوگۆیەمان دەکرد. لە سەرەتای پرۆسەکەوە هەوڵمان دا ڕوونکردنەوە بکەین. ویستمان بۆچوونەکانیان وەربگرین. هەروەها دەمانویست ئەگەر هەر ڕەخنەیەکیان هەبوو ڕاستەوخۆ پێمان بگەیەنن. بۆ نموونە ئەگەر شتی وەها هەبوون کە ناڕوون بوو، ئێمە دەمانویست ڕاستەوخۆ لەگەڵماندا هاوبەشی بکەن.

بزووتنەوەی کورد لەژێر هێرشی شەڕێکی تایبەتی فرەلایەنەدایە. بۆ ئێمە گرنگە لەگەڵ هەڤاڵانمان بین. ئێمە ئەمە بە گرنگ دەزانین. ئێمە هێڵێکی بیرکردنەوەمان هەیە و ٥٢ساڵە ئەو هێڵە بەردەوامی پێدەدەین. ئەمەش واتە هەڤاڵیەتی لەگەڵ ماهێر، دەنیز و ئیبراهیمەکان. ئێمە لە شاخەکانی کوردستان هەمیشە هەوڵمان داوە ئەو هێڵە نوێ بکەینەوە و بە زیندوویی ڕایبگرین. ئێمە هەمیشە ئاڵاهەڵگرانی ڕێبازی ئەوان بووین ئەو ئاڵایەمان بەردەوام بەدەستەوە بووە.

ئێمە هێزێکی سۆسیالیستین. لە ئێستادا بەرگری لە سۆسیالیزمی دیموکراتیک دەکەین. لە ڕاستیدا دەتوانم بڵێم؛ نەک هەر پرسی نەتەوەیی و شوناسی گەلی کورد، بەڵکو بەردەوام بۆ پرسی ژیانی ئازاد و ئازادی بەدوای وەڵامێکدا دەگەڕێین و پێمان وایە کە ئەم رێگایە بە سۆسیالیزمی دیموکراتیک بەدی دێت. دروشمی کۆنگرەکەمان چی بوو؟ 'سوور بوون لەسەر سۆسیالیزم، سوور بوونە لەسەر مرۆڤ بوون'.

واتە ئەگەر مرۆڤ بیت، ئەگەر دەتەوێت وەکوو مرۆڤ بمێنیتەوە، دەبێت سۆسیالیست بیت. ئەمەش واتە بانگەوازیەک بۆ هەموو جیهان. بەهەمان واتا، بزووتنەوە سۆسیالیستییە چەپەکان لە تورکیا لە سەرەتای کۆمارەوە تا ئەمڕۆ باجێکی زۆر مەزنیان داوە. ئێمە ڕابردوویەکی چەپمان هەیە، ڕابردووی خەباتی سۆسیالیستیمان هەیە. ئەم ڕابردووە زۆر جێگای ڕێز و زۆر جێگای شانازییە بۆمان.

بەڕێزترین و گەشاوەترین دڵەکانی تورکیا لەم ڕێگایەدا خۆیان بەخت کرد. ئەمە وەکوو گەنجینەیەکە قەت لەبیر ناکرێت. بە پێچەوانەوە ئێمە دەمانەوێت بە گرنگیەوە سەیر بکرێت. ئەگەر کێشە و کەموکوڕی لەسەر ئەو ڕێگایەی کە دەیگرینەبەر هەیە، دەمانەوێت هەمووی چارەسەر بکەین. ئەمە دەرئەنجامی سۆسیالیزمی دیموکراتیکە. هەروەها ئەو ڕێگایەی کە لە تورکیا لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بانگەوازی ئاشتی دەستی پێکردووە، تێکۆشانێکە بۆ کردنەوەی ڕێگا و تێکۆشانی سۆسیالیزم، تێکۆشانی کرێکاران و ژنان. ئێمە دەمانەوێت بیگەیەنینە ئەو ئاستە. وەک ئاماژەم پێکرد کەسانێک هەن کە لەم ڕاستیە تێدەگەن. کەسانێک هەن کە ئەم پرۆسەیە وەک هەنگاوێکی گۆڕان و گۆڕانکاری دەبینن. کەسانێک هەن کە دەڵێن دەتوانین پێکەوە سیاسەتە سەرکوتکارییەکان لە تورکیا دژی دیموکراتەکان، چەپ و سۆسیالیستەکان نەک تەنها دژی کورد بەڵکوو دژی هەمووان کۆتایی پێ بهێنین. بەڵام کەسانێکیش هەن کە بە ڕوانگەیەکی دۆگماتیک و سۆسیالیزمی رئال، ناسیۆنالیستی و بە گەڕان بەدوای چارەسەری دەوڵەتیدا سەیری هەموو شتێک دەکەن و لەسەر ئەو بنەمایە دادوەری دەکەن. بەڵام لەو باوەڕەدام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات باشتر تێدەگەین.

ئەگەر بیانەوێت ئەم پرۆسەیە پێشکەوێت دەبێت هەندێ ڕاگەیاندن ڕیبازیان بگۆڕن

ڕاگەیاندنەکان لە تورکیا سەربەخۆ نیین. لە ڕاستیدا میدیای سەربەخۆ لە جیهاندا بوونی نەماوە. ئەمەش پەیوەندی بە کارێگەرییەکانی سیستەمی سەرمایەدارییەوە هەیە. ئێمە لە سەردەمێکی وەهاداین پارە ڕەوڵ دەگێڕێت. تەنانەت رێبەرتیمان دەڵێت: "پارە بووەتە خودا". پارە بۆتە خودا. بەهەمان مانا میدیا و ڕاگەیاندنەکانی تورکیاش لەژێر ڕێنمایی حکومەت دادەمەزرێن و بەو پێیە کار دەکەن.

ئێمە بە سەیرکردنی زمانی ڕاگەیاندنەکان، سیاسەتەکانی حکومەت لە تورکیا باشتر تێدەگەین. چونکوو زۆرێک لە خاوەنەکانی ئەو ڕاگەیاندنانە، هەمان بازرگانانەکانی چەکن کە پێشتر باسمان کرد. بەڕاستی ئەگەر ئەم قەرارە ئەم پرۆسەیە بەرەو پێشەوە بچێت، پێویستە ئەو میدیا و راگەیاندنانە ڕێبازیان بگۆڕن.

دەبێت ڕاستیەکان باس بکرێت و ڕێز لە ڕاستییەکان بگرێت. بەڕاستی دەبێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵگا، گەل و ژناندا هەنگاو بنرێت. چاوەڕوانی زۆرم نییە، ئەوە تەنها شتێکە کە دەتوانم بیڵێم. لانی کەم مرۆڤ دەبێ بگاتە ئاستێک کە ڕێز لەم پێوەرانە بگرێت.

چەمکی 'تیرۆر' کە ئەم توندڕەوانە بە ئاماژە بە ڕێبەر ئاپۆ بەکاری دەهێنن بە دڵنیاییەوە شتێک نییە کە بتوانین قبوڵ بکەین. ئەگەر دەیانەوێت پەیوەندییەکی راست دروست بکرێت، دەبێت لەگەڵ ئەم چەمکانەدا دروست بکرێت. بیرکردنەوەکان لەگەڵ چەمکەکاندا دروست دەبن. ئەوەی بیرکردنەوە دیاری دەکات چەمکەکانن. هەر چەمکێک بەکاری بهێنیت، ئەو دەبێت بە بیرکردنەوەت. پێویستمان بە زمانێکی نوێ وهەروەها چەمکێکی نوێ هەیە.

پیویستە ئەم دووبارەبوونەوەیە وەلا بنێین. ئەم هەموو راگرتن و دووبارەکردنەوە... کەمێک نوێبوونەوە بکەن، کەمێک گۆڕانکاری دروست بکەن. بەڕاستی پێش هەموو شتێک دەبێت ڕاگەیاندنەکان بگۆڕدرێت. دەتوانم بە کورتی ئەمە بڵێم. بەم زمانی راگەیاندنە تورکیایەکی نوێ دروست نابێت، عەقڵیەتێکی نوێ بنیات نانرێت.

ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە هەنگاوێکی نوێ کرد

دەبێت سروشتی ئەو تێکۆشانەی ئێمە لە کوردستان بەڕێوەی دەبەین بە باشی لێ تێبگەن. کوردستان... مەبەستم ئەوەیە، تۆ دەڵێی، لە ئاستی ناوخۆییەوە هەتا ئاستی جیهان، کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ بەبێ تێگەیشتن لەمە، بەڕاستی مەحاڵە لەو کاریگەرییە تێبگەین کە هەیەتی و کاریگەریی ئەو تێکۆشانەی کە بەڕێوەدەچێت. ئەم جوگرافیایە، ئەم خاکانە، ئەم گەلە... یەکەم کەسانی مێژوو، کۆمەڵگا لێرەدا، لەم جوگرافیایەدا سەریان هەڵداوە. مرۆڤایەتی لێرە لەدایک بووە، ئێرە لانکەی مرۆڤایەتیە. بۆیە ئەو گۆڕانکارییەی لێرە ڕوودەدات و کاریگەری هەر بیرۆکەیەک کە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت کارێگەری لەسەر جیهان، زۆر گەورەیە.

ڕاستە، پێشهاتەکانی دیکەی جیهان کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە، بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و جوگرافیای میزۆپۆتامیا بەتایبەتی، هەمیشە بۆ مرۆڤایەتی گرنگی خۆی هەیە. ئێستا دیسان کاریگەرییەکی وا دەبینین و ئەمەش لە کەسایەتی رئبەر ئاپۆدا، وەک بەرهەمی جیهانێکی نوێ، بەرهەمی جیهانێکی ئازادە. لایەنێکی ئەمەیە، مێژووییە واتە کاتێک لێکۆڵینەوە لە مێژوو دەکەین، ئەمە راستیە دەبینین.

دووەم: جیهانی مۆدێرن رووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە قەیرانێکی زۆر جددیدایە. بەڕاستی مرۆڤایەتی لەگەڵ کێشەی مانا، لەگەڵ قەیرانی مانادا رووبەروویە. سەرنج بدەن ئالان بادیۆ لە نامەکەیدا بۆ رێبەر ئاپۆ چی دەڵێت؟ باسی ئەو کاریگەرییە دەکات کە لە گەڕان بەدوای ئازادی، دادپەروەری و ڕاستی لەسەری دروست بووە.

چونکە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەموو شتێکی لەناو بردووە. پێکهاتە ماددییەکانی ئاشکرا کردووە. هەموو شتێکی بی بەها کردووە. واتا نەماوە. بۆیە ئەو بانگەوازییەی کە ڕێبەرتی پێشکەشی کرد، لە هەر مرۆڤێکدا کە کەمێک ویژدان و هەستیاری هەیە، کەمێک گرێدراوبوونی بە بن و بنچینەی خۆی هەیە دەنگ دەداتەوە. چونکە مرۆڤی خاوەن مانا مرۆڤە.

دەتوانم بڵێم ئەمە سەرەتایەکە. تازە دەستمان پێکردووە. ئەم جیهانە فیکرییە، ئەم سیستەمە ئازادییەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆرەوە پەرەی پێداوە و پێگەیشتووە، تازە کەوتووتە سەر ڕیگەی خۆی.

بێگومان ٥٢ساڵ ئەزموونی لە پشتەوەیە. دەزانم توانای گۆڕینی جیهانی هەیە. ئەم بیرۆکانە جیهان دەگۆڕن. لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆژانی پڕ لە جۆش و خروش چاوەڕوانی ڕۆشنبیران، بیرمەندان، سۆسیالیست و دیموکراتەکان دەکات. لەبەر ئەوەی ئێمە لە سەردەمێکی مێژوویی زۆر گرنگداین."