هێلین ئومێد: هەڤاڵ زیلان پێوانەیە
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وتی: زیلان پێوەری ژیان و هێڵی چالاکیی فیدایی دەستنیشانکردووە و وتی: "هەڤاڵ زیلان کەسایەتییەکە لە پێوەرەکان".
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وتی: زیلان پێوەری ژیان و هێڵی چالاکیی فیدایی دەستنیشانکردووە و وتی: "هەڤاڵ زیلان کەسایەتییەکە لە پێوەرەکان".
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەشداریی بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر بوو و هەم شەڕی گەریلای لە دژی داگیرکاریی هەڵسەنگاند و هەم تیشکی خستە سەر گرنگیی کەسایەتی زیلان بۆ تەڤگەری ئازادی.
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سیستەمی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک ساڵێک بوو، کە پلانسازیی بۆ سەرخستنی سیستمی پاکتاوکردنی ئیمرالی داڕشتبوو و خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردبوو و وتی: "ساڵێکی تایبەتە. بە دڵنیاییەوە، پەیوەندیی بە پلانەکانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەیە. سیستمی دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە لەناوبردنی هێزە ئازادییەکانی کوردستان دەست بە ساڵی ٢٠٢٣ بکات. بۆ ئەوەش لە ئیمرالییەوە دەستی پێکرد و بەو سیستەمە پاکتاوکار و بکوژەى هێرشە قورسە فاشیستییەکانی دەکاتە سەر کۆمەڵگاکانی کوردستان و تورکیا، بۆیە ئەو خەبات و تێکۆشانەی لەم قۆناغ و پرۆسەیەدا دەکرێت، لە هەموو ڕوویەکەوە مانا و بەهایەکی زۆری هەیە".
هێلین ئومێد ڕاشیگەیاند، لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک یەکێک لە شکۆدارترین بەرخودان وتێکۆشانە شکۆمەندانەکانی پاراستن و بەرگری لە مێژوودا ئەنجام دەدرێت و بە خۆشەویستییەوە سڵاو لە گەریلا بەشداربووەکانی ئەم شەڕە کرد و بە رێز و پێزانینەوە یادی شەهیدەکانی بەرز راگرت.
"شەڕ لە ئاستێکی قورسدایە"
هێلین ئومێد وتی، "شەڕێکی قورس لە ئارادایە. بە زۆری بۆ ئەو شەڕانە، کە دەوڵەتەکان لە دژی گەریلا بەڕێوەی دەبەن پێیان دەوترێت 'شەڕی ئاست بچووک'، بەڵام راستیی ئەو شەڕەی ئێمە لە ئێستادا دەیکەین ئاست بچووک نییە. دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەکێکی ناتۆ لە دژی ئێمە دەجەنگێت. ئەگەر پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان نەبوایە نەیدەتوانی سنوورەکان پێشێل بکات و هێرش بۆ داگیرکاری ئەنجام بدات. ئەوە لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نییە. ئەوە ئوکراینیامان بینی، کە قیامەت دروستبوو. کاتێک هەندێک لە شوێنێک کەمێک سنوور پێشێل دەکرێت، ئەو پێشێلکردنە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی نێونەتەوەیی. ئەو سنوورانە پاسەوانیان هەیە. پاسەوانە گشتییەکانی ئەو سنوورانە نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆن".
"لە بکوژەکان سوپایەکی بەکرێگیراوان دروستکردووە"
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند، شەڕ لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە ئاستی بومەلەرزەدا کاریگەریی لەسەر تورکیا هەیە و وتی: "زیانەکانیان ئاشکرا ناکەن، چونکا لە بکوژەکان سوپایەکی بە کرێگیراویان دروست کردووە".
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، ئەوانەی ئێستا شەڕیان لە دژ دەکەن، سوپایەکی پێکهاتووە لە بکوژەکان، کە بۆ پارە دەجەنگن و وتی: "بیر لەوە بکەنەوە، تەنها بۆ پارە خەڵک دەکوژن، بۆیە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین خیانەتەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لەم وڵاتەی دەکات، کۆمەڵگای کردووە بە دیلی پارە. ئەمڕۆ لە تورکیا هیچ شتێک نییە، کە بە پارە نەکڕدرێت. ئایا ئەمە ئەخلاق و ئایین و ئیمانە؟ بەڕاستی ئەوە حاڵەتێکی زۆر ترسناکە، بۆیە ناتوانن زیانە سەربازییەکانیان ئاشکرا بکەن. بە گرێبەست بۆ پارە دەژی و شەڕ دەکات و دەکوژرێت. ئەویش بەپێی دڵی خۆی خزمەتیان دەکات.
"دەیانەوێت کۆمەڵگا تەسلیم بکەن"
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، دوژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا شەڕەکە بەردەوامی پێدەدات و وتی: "نابێت هیچ کەسێک خۆی سست و لاواز بکات. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە بە دڵنیاییەوە هەڤأڵانمان سەردەکەون. هەڤاڵمان شەهید باگەڕ لە دوایین لێدوانیدا ئەمەی وتبوو. لەو پەیامانە دا، کە هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەیگەیەنن، مرۆڤ لەوە تێدەگات، کە ئەوان ئەم شەڕەیان بردووەتەوە و تیایدا سەرکەوتون، بەڵام کۆمەڵگای ئێمە دەبێت ئەوەش بزانێت کە ئەم هێرشە هێرشێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنەیە. بەڵێ شەڕ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا قورس بووە و دوژمن دەیەوێت لەو ناوچانەدا ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. دەیەوێت لە کەسایەتیی یەژا ستار و گەریلاکانی هەپەگەدا هێزەکانی ئازادی لە کوردستان لەناوببات. دەیانەوێت پەکەکە لەناوببەن. دەیانەوێت لەوێوە سیستمی پاکتاوکاریان لە ئیمراڵ سەربخەن، بەڵام ئامانجی سەرەکییان پاکتاوکردن، لەناوبردن و خۆبەدەستەوەدانی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک تێکۆشان زیاتر بەهێز و گەورەتر بکات".
٣٠هەمین ساڵی بە سوپابوونی ژنانە
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئەوەیکرد، ئەوان لە ٣٠هەمین سڵی بە سوپابوونی ژناندان و وتی، زۆر گرنگە وەک سوپایەکی ژنان، کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن.
هێلین ئومێد ئەوەشی ڕایگەیاند، ئەمە بە ڕەنجی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەلایەن گەلی کوردەوە ئافرێنراوە و وتی: "پێش هەموو شتێک هەڤاڵان زیلان و سەما کۆڵەکەی بنەڕەتیی شەهیدانی ژنمانن، هاوڕێیەتییە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. بۆ هەردوو کادر و هاوڕێی پێشەنگمان ئەو هەستە سەرەکییەی، کە بووە هۆی چالاکییەکانیان پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر ڕێبەرایەتییەوە هەبوو. هەڤاڵ زیلان بە قوڵی هەست بە ئامانج و لایەنەکانی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٦ی دیمەشق کرد، کە لە دژی رێبەرایەتی ئەنجامدرابوو، بۆیە هەوڵیدا وەڵام بداتەوە. هەڤاڵ سەما-ش کاتێک مرۆڤ بە وریاییەوە نامەکەی دەخوێنێتەوە ئەوە دەبینێت، کە ئەویش بە دوای وەڵام دانەوە بە پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٨ دەگەڕێت، کە هێرشکردنە سەر هێڵی ڕێبەرایەتی بوو و دەیەوێت هەموو ژنانی کورد لە کەسایەتی خۆیدا ڕاکێشێتە ناو خەبات و تێکۆشان".
لە ژنانەوە دەستی پێکرد، بووە پێوەرێک بۆ هەموو کۆمەڵگا
هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زیلان وتویەتی "کلتوری خوداوەندی" و لە بەردەوامیدا وتیشی: "گرنگە لەسەر هەڤاڵ زیلان ڕاوەستە بکرێت. هەڤاڵ زیلان لە کێ تووڕە بوو؟ لە دژی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری تووڕە بوو. لە نامەکەیدا وتبوی: "دەمەوێت تووڕەیی خۆم بەرامبەر ئەو هێرشە ئیمپریالیستییانە نیشان بدەم، کە ژنان دەکەن بە کۆیلە". لێرەدا نەک تەنها هەڵوێست لە دژی داگیرکاری پاکتاوکاری بکوژە هەیە، بەڵکو هەڵوێست لە دژی "بە کۆیلەکردنی ژنان" هەیە، کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دروستیکردووە. واتە پێوانەیەکی نوێ دەئافرێنێت. لە کەسایەتیی هەڤاڵ زیلان دا کلتوری خوداوەندی بەم شێوەیە نوێکراوەتەوە. کلتوری خوداوەندی بەمانانی ژیانە لە دەوری ژناندا، واتە پێوەرەکانی ژیانە. هەڤاڵ زیلانیش لە کوردستان لە ژنەوە دەستیپێکرد کرد و بوو بە پێوەرێک بۆ هەموو کۆمەڵگا. پێوانەی خۆشەویستی نیشان دا. پێوەری پێکەوە ژیانی دیار کرد. پێوانەی ژیان دستنیشان کرد. هەڤاڵ زیلان کەسایەتییەکی بە پێوەر و پێوانە، بۆیە کلتوری خوداوەندی نوێ بوویەوە".
ژ.ت