هەپەگە: ١١ داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا- نوێکراوەتەوە

لە چوارجێوەی چالاکی گەریلاکاندا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری تیمە گەڕۆکەکانماندا ١١ داگیرکەر سزادراون، ٢ داگیرکەر برینداربوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر وەشێنراوە. سوپای تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر هێزەکانمان سەرنەکەوتووە، ٢٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی  و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کردووە".

هەپەگە لەبارەی چالاکی و هێرشەکان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

لە ٣٠ حوزەیران کاتژمێر ١٩:٥٠ لە هەرێمی کۆکەڕێ تیمە گەڕۆکەکانمان لە سێ لاوە لە داگیرکەرانیاندا و بە چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلاکان گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. لەو چالاکییەدا کە هێزەکانمان چەکی قورس و سوکیان تێدا بەکارهێنا، لانیکەم ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.

لە ١ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:٣٠دا داگیرکەران لە هەرێمی کۆکەڕێ بە تاکتیکی سابوتاژ لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان ویستیان گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە گولـلەباران کران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەر ناچاربوون لە ناوچەکە دووربکەونەوە.

٣٠ حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ هێزەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:

٣٠ حوزەیران کاتژمێر ١١:٥٠ و ١ تەمووز کاتژمێر ٠٧:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە شێوازی نیشانشکێنی کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.

لە یەکی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان، لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای کۆماری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی:

لە ٣٠ حوزەیراندا تونێلەکانی شەڕی شەهید رێبەر ساڤاش لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر دیرەنیش ٣ جار بە چەک و تەقەمەنی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای کۆماری تورک بە کاتیوشا، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی جەنگی:

لە ٣٠ حوزەیراندا گۆڕەپانەکانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا و رەنجبەرئاغا و گۆڕەپانی دۆڵی سنینێ بە کاتیوشا لەلایەن قەرەقۆڵەکانی سەرسنوورەوە بۆردومان کرا.

لە ٣٠ حوزەیران گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی هەکاری، شاخی ئێف ئێم، کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران. دوای هەڵدانی بۆمبەکان ئاگر لە گۆڕەپانی ساجا کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.

لە ٣٠ حوزەیراندا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ئامێدی، شاخی بەهار، وەرخەلێ، ساجا، چەمچۆ و سیدا ٢٣ جار لە رێگەی فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

هـ . ب