هەپەگە: ١٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ١٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا و دەست بەسەر دووربینێکی لەیزەرداگیرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە رۆحی فیدایی لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ دەکەن، بۆ سڵاوکردنی رۆژی فیداییبوون ٣٠ی حوزەیران چالاکیەکانیان بەردەوامی پێدەدەن. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ١٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا و دووربینێکی لەیزەر دەستیبەسەرداگیرا. تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ١٦ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی و ٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

زانیاری فراوانتر لەبارەی چالاکیەکان و هێرشی داگیرکەر بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا کە ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕی گردی شەهید زەمانی پێشڕەوی بکەن. دوای شەڕەکە کە ٣٩ خولەک بەردەوام بوو، داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە. لە ئەنجامدا دووربینێکی لەیزەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەرداگیرا. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٧:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانددرا.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی گورز لە داگیرکەراندرا لە گردی شەهید چەکدار. لە ئەنجامد داگیرکەران سەریان لێشێوا و لە گۆڕەپانەکە هەڵهاتن.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری لەدژی داگیرکەران لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕ لە گردی شەهید ئاکیف، تیمەکانمان لە دوولاوە چالاکی هەڵکوتانەسەریان ئەنجامدا. باڵی یەکەمین بە بۆمب و چەکی سووک هەڵیانکوتایە سەر سەنگەرەکان و ٤ داگیرکەراین سزادرا و سەنگەرێکیان لەناوبرد. باڵی دووەمیش لە نزیکەوە لە گروپێک داگیرکەریاندا و ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم ٥ جار بە قەناس چالاکی ئەنجامدرا و ٥ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٢٠ هێزەکانمان گورزیان لە داگیرکەراندا لە گردی شەهید چەکدار.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛

٢٥ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، تونێلەانی شەڕی گردی شەهید ئاکیف و شەهید زەمانی ٤ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

٢٥ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تونێلەکانی شەڕی شەهید یونس ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٢٥ی حوزەیران گۆڕەپانی گردی هەکاری سەر بە مەتینا بۆردومانکرا.

٢٥ی حوزەیران گردی ئامێدی و گردی بەهاری هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ٦ جار بە فڕۆکە بۆردومانکرا."

ف.ق