هەپەگە: ٤ کامێرای چاودێری تێکشکێنران، گورز لە مۆڵگەیەک درا

هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیەکانی گەریلادا ٤ کامێرای چاودرێری سوپای تورکی داگیرکەر تێکشکێنران، مۆڵگەیەکی داگیرکەرانیش تێکدرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٨ی تەمموز کاتژمێر١٦:٥٠ خولەکدا بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تێکشکێنرا.

لە ٢٩ی تەمموز لە کاتژمێر ١٧:٥٠ خولەکدا بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیکی لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و مۆڵگەیەکی داگیرکەران تێکدرا.

لە ٢٨ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ خولەکدا بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار تێکشکێنرا.

لە ٢٨ی تەمموز لە کاتژمێر ٢٢:٠٥ خولەکدا هێزەکانمان دەستوەردانیان لە هەلیکۆپتەرەکان کرد، کە لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی بەهاردا لە جوڵەدابوون.

لە ٢٩ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٠٠خولەکدا بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار تێکشکێنرا.

لە ٢٩ی تەمموز کاتژمێر ٢٠:١٠ خولەکدا بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم تێکشکێنرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢٧، ٢٨،٢٩ و ٣٠ی تەمموزدا گۆڕەپانی نەورۆزی هەرێمی قەندیل جارێک، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید هاوار، شەهید شەریف و سنینی هەرێمی خواکوڕک ١٢ جار، گۆڕەپانەکانی شەهید ئاسلان، زێڤکێ، زەنگل، یەکمال، سپیندار و کانی سارکێی هەرێمی گارە ٦ جار، گۆڕەپانەکانی بەخۆدانی شێلازێ و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ٣ جار، گوڕەپانی بەخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار؛ بەگشتی ٢٥ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

لە ٢٧ و ٢٩ی تەمموزدا بە هەلیکۆپتەری جەنگی هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی و هەرێمی خواکوڕک و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومانکران."