هەپەگە بە ڕێزدارییەوە شەهید ساریا ئەرەز دێرسیمی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە گەریلای شەهید، ساریا ئەرەز دێرسیمی بەبیر هێنایەوە و وتی: "بە بەشداریی جۆش، خرۆش و هەڵوێستی دڵگەرمی خۆیەوە، بوو بە یەکێک لە باشترین نموونەکانی شەڕڤانی ئاپۆیی".
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە گەریلای شەهید، ساریا ئەرەز دێرسیمی بەبیر هێنایەوە و وتی: "بە بەشداریی جۆش، خرۆش و هەڵوێستی دڵگەرمی خۆیەوە، بوو بە یەکێک لە باشترین نموونەکانی شەڕڤانی ئاپۆیی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ بەبیر هێنانەوەی شەهید ساریا وتی؛
"هەڤاڵمان ساریا ئەرەز دێرسیمی لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو". لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵمان ساریا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی بەرزی دەکەینەوە.
هەڤاڵمان ساریا بە ڕۆحێکی فیداییانەوە بەشداری تێکۆشانی کرد بۆ زیندوو هێشتنەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا بە پێوانێکی ئەخلاقی خۆی بووە نموونەی شەڕڤانێکی .ئاپۆیی. به به شداری جۆش و خرۆش و هه ڵوێستی خۆیەوە، بوو به یه کێک له باشترین نموونەی شۆڕشگێڕی. هەڤاڵمان ساریا ئەرک و بەرپرسیارێتی بە پەروەردە لە سەر هێڵی ئازادی ژن لە ئەستۆ گرت و هەمیشە ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرد. سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان ساریا و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بۆ بەدیهێنانی خەونی هەڤاڵمان کە 'ئازادی سەرۆکایەتی و کوردستانی ئازاد'بوو تا کۆتایی تێکۆشان بکەین.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵمان ساریا ئەرەز دێرسیمی بەم شێوەیەیە:
نازناو: ساریا ئەرەز دێرسیمی
ناو و پاشناو: ڕێزان چاکار
لەدایک بوونی: ئامەد
ناوی دایک - باوک: نەدرەت - شێخموس
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.