هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی فەرماندە ئەرداڵی کردەوە

هەپەگە یادی فەرماندە ئەرداڵی بەرز ڕاگرت و رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین یادی فەرماندە ئەرداڵ بەزیندوویی رابگرین، ئامانجەکانی بگەیەنینە سەرکەوتن و پسپۆری گەریلایەتی پێکبهێن کە خواستێکی گەورەی فەرماندە ئەرداڵ بوو."

ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک یادی فەرماندە ئەرداڵی بەرز ڕاگرت و رایگەیاند: "بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانیەنەوە لە ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندە ئەرداڵ (ئەنگین سینجەر) ئەو فەرماندەیە یاد دەکەینەوە. هاوڕێ ئەرداڵ ڕۆڵەیەکی بوێری گەلی مەرەش بوو، کە لە ئەوروپاوە گەڕایەوە بۆ کوردستان و پەرەوەردەی سەرەتایی خۆی لای ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت. ئاوێتەی چیاکانی بۆتان بوو، لەو چیایانەدا ڕێچکەی فەرماندەی گەورەمان فەرماندە عەگیدی گرتەبەر و لە چەندین هەرێمدا و بەتایبەت لە گابار؛ لە شەڕڤانێتیەوە تا تیمی تایبەت و فەرماندەی ئەیالەت ئەرکی وەرگرت. وەک فەرماندەیەکی ئارگەکە، هاوڕێ ئەردال لە سەربازی تا سیاسەت، لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی تا دیبلۆماسی هەموو بەرپرسیارێتییەکی وەرگرت. یەكێکە لە فەرماندە پێشەنگەکانی قۆناغی دامەزراندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و پرۆفیشناڵبوونی ئەو و هەنگاوەکانی ئەو بوو. هاوڕێ ئەرداڵ لە مێژووی تێکۆشانمان و یادگەی گەلی وڵاتپارێزماندا، ناوی خۆی وەک 'شۆڕشگێڕێک کە قەدری ژیان دەزانێت' نوسییەوە. لە هەر ساتێکی ژیانیدا، مامۆستایەکی پرۆفیشناڵ بوو. بە شەهیدبوونی و تێکۆشانی دەوڵەمەندییەوە، ڕێگەی زۆی پیشانداین. بەڵێن دەدەین یادی فەرماندە ئەرداڵ زیندوو ڕابگرین، ئامانجەکانی بگەیەنینە سەرکەوتن و پپسۆری گەریلایەتی پێکبهێن کە ئاوات و خواستی گەورەی فەرماندە ئەرداڵ بوو."

هەپەگە وردەکاری چالاکییە ئەنجامدراوەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری بەم شێوەیە خستە ڕوو:

"هەرێمی مەتینا؛

لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:١٥ خولەک بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا گورز لە داگیرکاران وەشێندرا و سەنگەرێک تێکدرا.

لە ١٥ی تەمموز بە چەکی قورس لە هەرێمی گۆلکا گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

هەرێمی خواکوڕک؛

لە ١٤ی ئاب لە کاتژمێر ٠٧:٣٠و ٠٨:٠٠ دا بە چەکی قورس لە هەرێمی شاخی کۆردینە گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.

هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ١٤ی ئاب لە کاتژمێر ١٦:٢٧دا بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

لە ١٥ی ئاب لە کاتژمێر ١٣:٢٧ دا لە یەک کاتدا بە چەکی قورس و تەکنیکی نیشانەشكێنیش لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامەد و سەرگەلی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، لە چالاکیەکەدا سیستەمی کامێرای چاودێری داگیرکەران تێکشکێنرا.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دا بە تەکتیکی نیشانەشكێنی لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم گورز لە داگیرکەران درا. لە چالاکیەکەدا سیستەمی کامێرای چاودێری و بلاجیکتۆرێکی داگیرکەران تێکشکێنرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ١٤و ١٥و ١٦ی ئابدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە تەقەمەنی قەدەغەکراو ٦ جار بۆردومانکران.

لە ١٦ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛ لە ١٤و ١٥و ١٦ی ئابدا گۆڕەپانەکانی سنین، شەهید شەریف، بەربزنا، کەندەکۆلای هەرێمی خواکوڕک ١١ جار، گۆڕەپانەکانی سێدارە، چەمی ڕۆبۆتۆکی، خێرێ، دێرشی، حەفتباخ، دێریک و دەشتی کافیایی هەرێمی گارە ٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و دەرگەلێ هەرێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار؛ بە گشتی ٢٨ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

لە ١٤و ١٥و ١٦ی ئاب گۆڕەپانەکانی شاخی شەکیف و شەهید شەریفی هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینای هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکران.