هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێ شۆڕش ئامەد هەمیشە وەک تێکۆشەرێکی نموونەیی شۆڕشی کوردستان بە هەڵوێستی ڕوون و پێداگری لەسەر ئازادی هەمیشە لە تێکۆشانەکەماندا دەژی و یادی بە زیندویی دەمێنێتەوە".
ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێمان شۆڕش لە ئۆپراسیۆنی ئابی ٢٠١٩ی دەوڵەتی کۆماری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. هاوڕێمان شۆڕش بە تێکۆشانی بێ ئەمان و قارەمانانە و بەهێزی سوودێکی گەورەی بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان و شەهیدە قارەمانەکانمان گەیاند، لە بەرامبەر گەلەکەمان و شەهیدە قارەکانمان دا ئەرکی خۆی بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد. هاوڕێی بەنرخ و هێژامان، کە هەموو ئەرکەکانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد، گەیشتە پلە و ئاستی جەنگاوەری زۆر بژاردە و لێهاتووی حیزبەکەمان و گەلەکەمان. هاوڕێمان تا دوا ساتی شەهیدبوونی لەسەر بنەمای پیوەر و پارادایمی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک ژیا، بە شەهیدبوونی بووە یەکێک لە گرنگترین بەرگریکاران و داکۆکیکارانی ئەم ژیانە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
ناز ناو: شۆڕش ئامەد
ناو و پاشناو: دەڤریم کاڤاک
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: نورەدین – محەمەد جەمال
شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا / ئابی ٢٠١٩
هاوڕێ شۆڕش بە هەڵوێستی ڕوون و پێداگریی لەسەر ئازادی هەمیشە وەک تێکۆشەرێکی نموونەیی شۆڕشی کوردستان لە خەباتماندا دەژی و بە زیندووی یادی رادەگیرێت. لە پێش هەموانەوە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژا و ئازیزی هاوڕێ شۆڕش و لە هەموو نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە خەونەکانی بۆ بەدیهێنانی ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەدی بهێنین".
ژ.ت