هەپەگە: باوەربە هەواڵی درۆ نەکەن

هەپەگە دەربارەی هەوالی هەندێک دەزگای میدیایی و تۆڕی کۆمەڵایەتی کە بانگەشە دەکەن هەپەگە لەسەررێگەی سەرەکی سیدەکان بۆمبی داناوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەوە و هەموو ئەوهەواڵانەی بە درو خستەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەرئەم بابەتە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

" هەندێک دەزگای میدیایی وچاپەمەنی و تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەکەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی ناحیەی سیدەکان بۆمبی داناوە.

ئەوە هەواڵانەی کە بڵاوکراوەتەوە هەموو لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدایە و هەواڵی درۆیە و دوورە لە ڕاستی. دۆست و دوژمن وهەرکەسێک دەزانێت کە هێزەکانی گەریلا هیچکات خۆی ناخاتە ناوهەڵەیەکی بەو چەشنەوە لە دژی گەلی خۆی.

ئەم جۆرە هەواڵانە هەمووی درۆیەکی گەورەیە و لەدژی تەڤگەرەکەمان بەکاری دەهێنن و دەکەوێتە خزمەتی ئامانجی ئاژاوەگێڕانەوە. دەبێت واز لە کردەوەی لەم چەشنە بهێنن کە لە گۆڕبەرژەوەندی نەتەوەییدا نییە.

با گەلەکەمان و بەتایبەی خەڵکی هەرێمەکە باوەڕ بەم هەواڵانە نەکەن و هەواڵەکانیان دوورە لەڕاستی."

ک-ش