هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هەڤاڵانمان عەفرین و عەبدولسەمەد و ڕەمەزان دەکەینەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلای یەژاستار جیهان ئایکال (بەرخۆدانی عەفرین) و وڵاتپارێزان عەبدولسەمەد ئاکگول و ڕەمەزان تۆکسۆی کردەوە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

هەڤاڵمان عەفرین تێکۆشین، کە لە 28ی تشرینی یەکەمی 2018 لە هەرێمی خواکورک شەهید بوو، بەڕێزەوە یادی ساڵیادی شەهیدبوونی دەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: عەفرین تێکۆشین

ناو و پاشناو: جیهان ئایکال

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: هەدیە و حسێن

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / خواکورک

هەڤاڵمان عەفرین لە مێردین لەدایکبووە، کە یەکێکە لە شارە نیشتمانپەروەرەکانمان کە پێشەنگی خوڵقاندی نەریتی ڕاپەرینە. بەهۆی سیاسەتی کۆچپێکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە ئامانجی بێکوردهێشتنی کوردستان ، خۆی و خێزانەکەی ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شارەکانی تورکیا. سەرەڕای سیاسەتی نکۆڵیکردن و وێرانکاریی قێزەونی داگیرکەران، ئەو هۆشیارییە نیشتمانپەروەرییەی کە لە بنەماڵەکەی وەرگرتبوو، پاراست و بەردەوام پێدا. وەک ژنێکی گەنجی کورد بەرخۆدان و ئازادی لە دژی سیاسەتی تواندنەوە هەڵبژارد بۆ وەڵامدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان لە ساڵی 2014دا ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:-

ئاشکرابوو کە ئاکگوول و تۆکسۆی شەهید بوون

پێنج هەڤاڵمان لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە 16ی حوزەیرانی 2019 لە نەوالا جەهەنەم لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ شەهید بوون. پێشتر ناسنامەی ئەو هەڤاڵانەمان ئاشکرا کردبوو. هەروەها ڕۆڵە قارەمان و بەنرخەکانی گەلەکەمان لە کەربۆران، نیشتمانپەروەرانی مەزن عەبدولسەمەد ئاکگول و ڕەمەزان تۆکسۆی، کە لەگەڵ هەڤاڵەکانماندا بوون، شەهید بوون.

هەردوو شەهیدە بەنرخەکانمان خەڵکی گوندی ورزکی سەر بە کەربۆران بوون. سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکاریان و گەلی کەربۆرانی نیشتمانپەروەری خۆمان و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بۆ ناسنامەی کوردستان و ژیانی ئازاد بە بەهای جەوهەری خۆمان دەگەیەنینە ئامانج."

ف.ق